رۆژی دوو شەممە 28ی نیسانی 2025، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا.
لە فێستڤاڵەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. رێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی سنوورەکە ئامادەبوون، قوتابییان نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانیان لە بواری ژیری دەستکرد و ڕۆبۆتیک و چەندین بواری تر بۆ میوانان و قوتابییان شیکردەوە.
لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا لەڕێگای دەنگدانی ئەلیکترۆنی باشترین پڕۆژەکانی ئامادەکراو لەلایەن قوتابییانەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.









