لە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر ۆوركشۆپێكی نێودەولەتی بەڕێوەچوو

‎پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر بە هاوبەشی هەفتەی جیهانی داهێنان و نوێگەری بە هەماهەنگی سەنتەری گەشەپێدانی كاری زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر، وۆركشۆپێك ئەنجامدرا كە ئالنگاریەكان و چارەسەرییەكانی بەردەم كارەكان باسكران.

‎ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ نیسانی ٢٠٢٥، بەئامادەبونی د.طالب محمد شریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، هەڵگورد شێخ نەجیب ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، نەزاكەت سالح نوێنەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندام پەڕلەمان و چەندین کەسایەتی حکومی بەشداریان كرد لە وۆركشۆپێکی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر لە ژێر ناونیشانی ( داهێنان و نوێگەری لە بەهێزكردنی كارامەییەكانی قوتابیان بۆ بازاڕی كار )

‎لە دەستپێكی وۆركشۆپەكەدا، د. طالب محمد شریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر وتارێكی پێشكەشكرد ،باسی لە ڕۆلی قوتابی كرد كە چۆن بتوانن لە ژینگەی ئێستادا كاری تایبەت بەخۆیان هەبێت، دواتر بەڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێكی پێشكەشكرد و دواتر پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وتار و سمینارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.

‎دواتر، پانێلێك بەڕێوچوو بەسەر پەرشتی و بەڕێوەبردنی م. نیهاد یاسین مامۆستا لە پەیمانگەکەمان و بە بەشداری پ.ی.د مەحمود باشقالی ، م. زانیار جەبار مامۆستای زانکۆ، پاشان، لەلایەن پ.ی.د. محمود باشقالی، مامۆستا لە زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان باسی لەبارەی كار و بەكارخستنی بازاڕی كار و كاریگەرییەكانی ژیری دەستكرد لەسەر داهاتوی كار لە نێوان گۆڕانكاری و نەماندا کرد ، هەروەها; م. زانیار جەبار، باڵوێزی داهێنان و نوێگەری لە عێراقدا باسی لە داهێنانی پێشەنگی لەكاردا وە گۆڕینی بیرۆكەكان بۆ سود گەیاندن بە مرۆڤایەتی و ژینگە کرد

‎ لە کۆتاییدا لەلایەن ڕاگری پەیمانگە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بڕوانامەی بەشداربوون بە بەڕێوەبەری پانێل و پانێلیستەكان درا.

لەم چالاکیە زانستیەدا پێشانگای کاری دەستی و ڤیستیڤاڵی خواردن بەشێکی گرنگی چاڵاکیەکە بوون لەو ڤیستیڤاڵەدا کە وەک وانەیەکی مارکێتینگ بۆ قوتابیانی بەشی کارگێڕی کار کە تیایدا خواردنیان فرۆشت بە ئامادەبووان و مێوانان وە پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ چەند خانمێكی بەهرەمەند و خاوەنكاری دەڤەری بارزان ئامادەکرابوو کە دەستڕەنگینی و بەهرەمەندیان لەو کارەیان دا دیار بوو کە لە لایەن مێوانان و مامۆستا و فەرمابەران و قوتابیان بەرهەمەکانیان لێ کڕدرا و بەهرەمەندان لە لایەن قوتابیان و گەنجانی دەڤەرەکە وەک کاری سەربەخۆ پێشاندران دواتر ڕێزلێنانی تایبەت بە هەموو خاوەن پیشەکان پێبەخشرا

جیا لەم وۆركشۆپەدا قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستیاری و كارگێڕی كار لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بۆ ماوەی ٩ هەفتە بەشداریان لە خولێكی ئایرێکسی ئەمریکی كردبوو توانیان پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن لەلایەن ڕاگری پەیمانگە و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ قەلغانی ڕێزلێنانی بەشداریكردنیان پێبەخشرا.

‎راگەیاندنی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر ‎