پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی د.ئەحمەد جەلال کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا لە هەولێر کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگای تەکنیکی کارگێری هەولێر و پ.ی.د.هەتاو کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.بەهزاد حلمی حسێن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و سەرمەند حەمید نەسرەدین بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ئامادەی بوون، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە بەخێرهاتنی کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا لە هەولێر و یاوەرانی کرد کە پێکهاتبوو لە ئایسانگا کاروسینگا بەڕێوەبەری کارگێری کۆنسوڵخانە و هاگوب سیروب بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و کورتەیەکی لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ خستنەڕوو.
لای خۆیانەوە کۆنسوڵی فەخری کۆماری سۆسیالیستی دیموکراتی سریلانکا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد بۆ پێشوازیی و رەخساندنی ئەم دیدارە، هاوکات باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد کە دروستکردنی هەماهەنگی بوو بە تایبەتی لە بواری کارگێری دەزگاکانی گەشتیاری و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەو بەشانەی کە لە زانکۆماندا هەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە راهێنانی قوتابیانی بەشەکانی کەشتوگوزار کرا تاوەکو قوتابیان لەدوای دەرچوونیان لەم بەشانە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کاری خۆیان، بۆ ئەمەش بڕیاردرا کە هەنگاوەکانی کردەیی بۆ کردنەوەی ئەم سەنتەرە بگیرێتەبەر.