کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێی بچووکراوە هات .

بەرواری ( ٤-٢-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، و بەڕێزان ( د فرهنگ علی عوڵا ) نوێنەری مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و (پ د نجات جبار احمد ) سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و (دکتۆر مهدی خالد ) سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی و بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی ئامادەبوو ، یاری کۆتایی بەڕێوە چوو لەنێوان ( شیکاری نەخۆشیەکان قۆناغی سێیەم و چارەسەری سروشتی قۆناغی سێیەم ) لەم یاریە قوتابیانی قۆناغی سێیەمی شیکاری نەخۆشیەکان بەئەنجامی (١-٠) یاریکەیان بردەوە دواتر خەڵات و جامی خولەکە بەخشراییەوە لەلایەن ئامادەبووان .
ساڵانە هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان چەندین خولی وەرزشی و خولی جۆراراو و هەمەرەنگ دەکاتەوە بۆ رەخساندنی کەشێکی چێژ بەخش بە چینی قوتابیان.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .