بڵاوکردنەوە و چاپکردنی پۆستەری پرۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەشی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و مامۆستا گلارا فوئاد مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین لە سەنتەری عەبدولسەلام لە شاری تریستەی ئیتاڵیا کە ناوەندێکی فیزیای تیۆرییە، نیشاندرا.
سەنتەری عەبدولسەلام بۆ توێژینەوەی زانستی فیزیا لە وڵاتی ئیتاڵیا گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی فیزیای تیۆرییە(ICTP: International Centre for Theoretical Physics ).
کە بەناوی زانای بواری فیزیا محەمەد عەبدولسەلام کراوە کە بەرگەز پاکستانییە و ساڵی ١٩٧٩ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا پێ بەخشراوە.