سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی تۆماری گشتی زانکۆ کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ سێ شەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر،بەیاوەری بەڕێوبەری نووسینگە سەردانی بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد، لەگەڵیان کۆبویەوە بەمەستی ڕێنمایی کردنیان سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو (8472) قوتابییەی ناویان لە کۆلیژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان هاتۆتەوە.

دوای دەستخۆشی،ڕۆڵی تۆماری گشتی بەرز نرخاند لەکارەکانیان، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی وەرگیراو کرد بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، تۆماری گشتی ڕاسپارد کە ئامادەکاری تەواوبکەن بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەموو کارئاسانیێک بکرێت بۆ جی بەجێکردنی و ڕایکردنی کارەکانی قوتابیان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، هەروەها داوای کرد بەپشوو درێژییەوە کاربکەن جیاوازی لەنێوان هیچ کەسێکدا نەکەن هەمووان بە یەک چاو سەیربکرێن.

جێگای ئاماژەیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێکەوتی 3ی تشرینی دووەمی 2024،(8472) قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەرگیراون ،شایەنی باسە ئەم ڕێژەیەی قوتابییە کە لە زانکۆکەمان وەرگیراون دابەش دەبن بەسەر (7) کۆلێژ و (6) پەیمانگەی تەکنیکی سنوری زانکۆکەمان.