بەشی پاراستنی ڕووەک لە ساڵی ٢٠٠٨ کرایەوە، ساڵانە لە نێوان ٢٥-٤٠ قوتابى دهردهچن. یەکەم وەجبە لە ساڵی ٢٠١٠ دەرچووە. بەشی پاراستنی رووهك دەرچووى خۆی بۆ کێڵگە ئاماده دهكات بە مەبەستی کارکردن ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو ڕووەکانەى کە ڕووبەڕووی نەخۆشی و کێشەی مێروو دەبێتەوە. ههروهها دەرچووەکەی سوودمەند دهبێت لەو زانستەی کە لەو بەشەدا خوێندوویەتی و لە بوارى پراكتیكی و تاقیگەدا بە مەبەستی زیادکردنی ئەزموونی لە داهاتوودا.
ئامانجى بهش:
بۆ وەرگرتنی زانیاری گشتی دەربارەی بەرهەمی کێڵگەیی، و رهزگهری، و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی زیانبەخشەکانی ڕووەک (نهخۆشی + مێروو) بە بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی کۆنترۆڵ وەک کۆنترۆڵی بایۆلۆژی و فیزیکی کولتووری و کیمیایی (IPM)، و توانای یەکخستنی زانیاری تیۆرییان هەیە و کارامەیی پراکتیکی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پاراستنی ڕووەک و مێرووى بەسوود وهك هەنگ بەخێوکردن.
دیدگا
دیدگای بەشەکە بریتیە لەوەی کە بگاتە پێکهاتەیەک کە بەشداری لە زانست و تەکنەلۆژیای هاوچەرخدا بکات بە پێشکەشکردنی کادری بە توانا. بۆ ئەم مەبەستە،بەشەکە دڵنیای دەدات لە هاوبەشکردنی زانیارییەکان لەسەر تەندروستی ڕووەک.
پەیام
ئەرکی بەش بریتیە لە یارمەتیدانی قوتابی بۆ ئەوەى بڕیاردەر و ئیشکەر بێت لە پسپۆری پاراستنی ڕووەک. هەروەها، ئامانجی بەشەکە بریتی دەبێت لى دیاری کردنی نەخۆشیەکان، دەردە کشتوکاڵیەکان و بژارەکان لە ڕووەکە چێنراوەکاندا لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى ڕێگری بکرێت لە لەدەستدانی بەرهەم و کوالێتیەکانیان بە جێبەجێکردنی ڕێگاکانی قەڵاچۆکردن کە دۆستی ژینگە بن بۆ لە ناوبردنی نەخۆشیەکان، دەردەکان و بژارەکان بۆ بەدەستهێنانی چارەسەرێک بۆ کێشە تەندروستیەکانی ڕووەک بەئامادەکرن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
ئەندامانی ئەنجومەنی بەشی پاراستنی ڕووەک

هيمن كاكەخان عولا
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
Heman.Awala@epu.edu.iq

هيمن كاكەخان عولا
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
Heman.Awala@epu.edu.iq

بەندی یاسین سعيد
bandy.saeed@epu.edu.iq
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.08655382578971271″ wptm_selected_table_id=”636″ wptm_table_title=”S3 پاراستنی ڕووەک”]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.10237290326004245″ wptm_selected_table_id=”637″ wptm_table_title=”S4 پاراستنی ڕووەک”]
[/wptm_table_shortcode]