ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٢ وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە لە پەیمانگاکەمان کۆتایی هات بەسەرپەشتی دڵنیایی جۆری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان.
ورۆک شۆپی فەرمانبەر لەنێوان ئەرک ومافدا بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانیەتی عێڕاق ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار کراو ڕۆژانی شەممە و یەکشەمە بۆماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لە هۆڵی بۆڵۆنای پەیمانگاکەمان ئەنجامدرا لەلایەن دوو مامۆستای پەیمانگا( ابراهیم محمد حاجی) و (ژوان حمدامین عبدڵڵە).
ئەم وۆرک شۆپە دەرگای کردەوە بو گفتوگۆی چروو پر لەبارەی زۆرێک لەبابەتەکانی تایبەت بە ماف و ئەرکی فەرمانبەران بە تایەت لەڕووی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە و گواستنەوە و مافی مۆڵەتەکان و چەندین ئەرک کە فەرمانبەر لەسەر شانیەتی، سەرەڕای ئەوە تیشک خرایە سەر بونی چەندین کەلێن لەم یاسا و ڕێنماییانە و چۆنیەتی پەنابردنە بەر دادگای کارگێڕی لەلایەن فەرانبەران لەکاتی بونی کێشەی کارگێڕی .