ئامانجەکان:
١. پێگەیاندنی قوتابیان لە سەر بنچینەیەکی زانستی ئەکادیمی، وە هاندانیان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە کەرتی تایبەت وکەرتی گشتی.
٢. ئامادەکردن و ڕاهێنانی کادری پەرستاری بە گوێرەی پێداویستی نەخۆشخانەکانی دەڤەرەکە و دەوروبەری.
٢. ئەنجامدان و بەشداری کردن لە توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی پەرستاری و پزیشکی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شێوازەکانی سەردەم بۆ چارەسەر کردنی نەخۆش.
٣. بنیادنانی پردی پەیوەندی نیوان نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندی زانستی لە نیوان نەخۆشخانەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا.
٤. دەستەبەر کردنی ژینگەیەکی تەندروستی فێرکردن و کارکردن کە هانی رێزگرتن لێک تێگەیشتن بدات.
٥. بەکارخستنی توانای گەنجان و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان لە ڕێگای بەرنامهی پلان بۆ دارێژراو لە بوارەکانی پزیشکی و زانستی پەرستاری لە داهاتوودا.
٦. هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ ناوەرۆکی وانەکان لە ڕووی زانستی و فێرکردن بە شێوەی بەردەوام بە مەبەستی زانینی ئاستی گۆنجان لە گەڵ سروشتی پراکتیکی جێبەجێکردندا.