دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن کار بکەن لە هەردوو کەرتی تایبەت و میری لەوانە هؤتێل و مۆتێلەکان، ڕێستۆرانتەکان، کافێ و مۆڵەکان، هەوارگە گەشتیارییەکان، گشت شوێنە گەشتیارییەکان، فرۆکەخانەکان، مەرزەکان. وە تەواوی فەرمانگە حکومییەکان وەک فەرمانبەری کارگێری. دەرچوانی ئەم بەشە بەشێوەیەکی گشتی زانیارییەکی باشیان دەبێت لە هەریەک لە بوارەکانی: بەرێوەبردن بەگشتی و بەرێوەبردنی کۆمپانیا گەشتیاریەکان ، پەیوەندیە گشتیەکان، ئەتەکێت و پرۆتۆکۆل، پێشوازی، بەبازارکردن، ناساندنی بنەماکانی گەشتوگوزار، ئامر و ژمێرکاری گەشتایری، بەرێوەبردنی چێشتخانەو خواردنەوەکان، بەرێوەبردنی هۆتێل و مۆتێلەکان و پێشوازی گەشتیار.
ئەم بەشە بۆ یەکەم جار لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی دەستەی خوێندنی تەکنیکی کوردستان لە پەیمانگای تەکنیکی دووکانەوە گواسترایەوە بۆ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە. وە لە هەمان ساڵدا خوێندنی بەیانیان و ئێواران لەم بەشە دەستی پێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە جگە لە دوو ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤و ٢٠١٤-٢٠١٥ کە بەهۆی کەمی ستاف بەشەکە هەڵپەسێردرا. ئامانجی ئەم بەشە پێگەیاندنی کادیری ناوەندیە بە مەبەستی خزمەتکردن و بەرێوەبردنی دام و دەزگا گەشتیاری و خزمەتگوزارییەکان لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت، وە ناساندنی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و بەبازارکردنی ئەم کەرتە.
ئەرکی بەش
ئاشناکردنی خوێندکار بە چەندین بواری جیاوازی وەک بەرێوەبردن و ژینگە و ژمێریاری و زمانەوانی و بەبازارکردن کەلتور و رۆشنبیری گشتی لەچوارچێوەی چوار سیمستەر لەماوەی دوو ساڵی خوێندن و هەڵسەنگاندن بەشێوەی جیاوازی وەک تاقیکردنەوەی گشتی و راپۆرت و سیمینار و هەڵسەنگاندن
دیدگای بەش
پێگەیاندنی کادیری ناوەندی بۆ کەرتی گەشت و گوزار و بازاڕی کار.

د. احمد محمود عبدالله
دکتۆرا – مامۆستا
سەرۆکی ئەنجومەن / سەرۆکی بەش





غالب طالب حمەخان
دبلۆمی باڵا
ئەندام
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.7943118719162607″ wptm_selected_table_id=”561″ wptm_table_title=”گەشتیاری – س٣”]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.1603736612927671″ wptm_selected_table_id=”562″ wptm_table_title=”گەشتیاری – س٤”]
[/wptm_table_shortcode]









غالب طالب حمەخان
دبلۆمی باڵا

هەردی عثمان مصطفی
بەکالۆریۆس

هونەر علی عبدالکریم
دبلۆمی تەکنیکی
زانیاری پەیوەندیکردن بە بەش
- هەرێمی کوردستان، هەولێر، شاری کۆیە.
- [email protected]
- 07518929087
- http://www.epu.edu.iq