بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە بەرواری٢٨/٧/ ٢٠٢٠ وەک بەشێکی زانستی ئەکادیمی کراوەتەوەوبەردەوامە لە وەرگرتنی خوێندکاران.
خوێندن لەم بەشە ٢ ساڵە، زمانی خوێندن ئینگلیزیە، سیستەمی بۆڵۆنا پەیڕەو دەکرێ.
بۆچی خوێندن گرینگە لە بەش؟
وەک و هەمووان دەزانین پیشەی مامانی دەستاو دەست لەیەکتر فێربوون، تەنانەت چەندین ئافرەت و کۆرپەلە دەبونە قوربانی، لەگەل پێشکەوتنی زانست پیشەی مامانی بوو بە بەشێکی گرنگی لە زانستی پزیشکی.
خوێندن لەم بەشە گرنگی خۆی هەیە، بۆ کەمکردنەوەی ئازارو نارحەتی ئافرەتان لەکاتی دووگیانی، کاتی لەدایکبوون، تەنانەت پاش لەدایک بوونیش، وە کەمکردنەوەی ماکەکانی دوای لەدایک بوون. وە چاودێری کردنی نەخۆشیەکانی ئافرەتان، گرنگی پیدانیان و هاندانیان بۆ پشکنینی پێشوەختە بۆ دووربوون لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان.
گرنگی ئەم بەشە بریتیە لە گرنگی دان بە کۆمەلگاو دوارۆژ، چونکە نەوەیەکی تەندروست لە ئافرەتێکی تەندروست بەرهەم دی، بۆیە نەوەی تەندروستیش یەکسانە بە کۆمەلگای تەندروست.
ئەرکی بەش
ئەرکی بەش
١. بۆ پاڵپشتیکردنی مامانەکان، بۆ ئەوەی بە بە باشترین و نوێگەریەوە کاری مامانی بکەن.
٢. بۆ بەدەستهێنانی تەندروستیەکی نمونەیی بۆ هەموو ئافرەتان بە درێژایی تەمەن.
٣. بۆ باشترکردنی و برەو پێدانی ئەزمونی مامانی، کە بۆ (کاتی دووگیانی ئافرەتان، هاندانی ئافرەتان بۆ لەدایک بوونی سروشتی، چاودێری دایکان دوای لەدایکبوونی کۆرپەلە، چاودێری تایبەتی کۆرپەلە). سودی دەبێت.
٤. ئامانجێکی تر بریتیە لە دەرچونی کۆمەڵێک مامانی چالاک و پڕۆفیشناڵ وە ئامادەکردنیان بۆ سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی سیستەمی تەندروستی، وە پەیڕەوکردنی باشترین و زانستیترین خزمەتگوزاری بە ئافرەتان.
دیدگای بەش
دیدگای ئێمە بریتیە لە فەراهەم کردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئافرەتان و دایکی دووگیان و کۆرپەلەکەی.
زانستی مامانی یارمەتیمان دەدات بۆ بەدەست هێنانی تەندروستیەکی باش بۆ دایکی دووگیان و کۆرپەلەکەی وە پاڵپشتی ئافرەتان دەکات لەدایک بوون بەبێ زیانی دەرونی و کەمترین زیانی جەستەیی تێپەربێت.
ئێمە باوەڕمان وایە هەموو ئافرەتێک مافی خۆیەتی باشترین جۆری خزمەتگوزاری بۆ فەراهەم بکرێ، وە بەرپرسیارەتی ئێمەیە بە پێدانی زانستی مامانی بە خوێندکارەکانمان بەگوێرەی ستانداردی جیهانی، وە دوای دەرچونیان کارکردن لەسەر هەمان بنەمای زانستی وەرگیراو.


دلارام بکر فرج
دبلۆمی باڵا
ئەندام/ بڕیاردەری بەش


[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]

د.خەڵات کاروان فارس
دکتۆرا – مامۆستا
سەرۆکی بەش

دلارام بکر فرج
دبلۆمی باڵا
بڕیاردەری بەش

تریسکە بلال بهجت
ماستەر/ مامۆستای یاریدەدەر

شەهین صمد حسین
ماستەر

بەندی عمر عبدالله
ماستەر/ مامۆستای یاریدەدەر

ایمان کمال صالح
بەکالۆریۆس

کابان دلشاد سامۆ
بەکالۆریۆس

گوڵاڵە محمد محمود
دبلۆمی تەکنیکی
زانیاری پەیوەندیکردن بە بەش
- هەرێمی کوردستان، هەولێر، شاری کۆیە
- [email protected]
- 07518929087
- http://www.epu.edu.iq