دەرچووانى ئەم بەشە دەتوانن لە بوارەکانى گەیاندن و تەکنەلۆجیاى زانیارى کاربکەن وە سەرپەرشتى وکۆنترۆلکردنى پرۆژەکان بکەن لە بوارى گەیاندن و تەکنەلۆجیاى زانیارى لە هەردوو کەرتى گشتى وکەرتى تایبەت بەرهەمهێنان و هەلى کار دەرەخسێنن وە هەروەها دەرچوان شارەزایی لە بوارى پەیوەندى فڕۆکە خانە و ڕادار وەردەگرن.ە
ئەم بەشە بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى/تەكنەلۆجی دوو ساڵە لەپسپۆڕی تەكنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن دەبەخشێت بەو قوتابیانەى کە قۆناغى یەکەم و دووەم بەسەرکەوتوویى تەواو دەکەن وە ئەوانەى قۆناغى سێ و چوار تەواو دەکەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لە ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن پێدەبەخشرێت.
یەکیکە لە بەشەکانى کۆلیژى تەکنەلۆجى هەولێر، سەرەتا ئەم بەشە بەناوى گەیاندن لە ساڵى (2009)کرایەوە بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى دوو ساڵەى لە پسپۆریەکەى دەبەخشی، دواتر بەشەکە گۆراوە بۆ بەشى ئەلیکترۆنیک وکۆمیونیکەیشن وە ساڵى (2020-2021) ئەم بەشە گۆڕدرا بۆ بەشى ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى وگەیاندن
:تاقیگەکانى ئەم بەشە پێک دێت لە
تاقیگەى دیجیتەڵ و مایکڕۆپرۆسیسەر
تاقیگەی ئەلیكترۆنیك
تاقیگەى سوڕى کارەباییەکان
تاقیگەی دیجیتل و ئەنەلۆگ كۆمیونیكەیشن
تاقیگەی پەیوەندی فرۆكەوانی (رادار سیستەم)ە
تاتاتاقیگەى ئەنتێنا و وەیڤ پرۆپەگەیشن
تاقیگەی وۆرک شۆپى ئەلیکتڕۆنیک
چوار تاقیگەى کۆمپیوتەر
دیدگا
حکومەتێک هەبێت کە بە تەواوی سوود لە ICT وەربگرێت لە پشتگیریکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیدا و چوارچێوەی پێویست (سیاسەت، یاسا و ڕێساکان) دروست بکات کە ڕێگە بدات توانای تەواوی ICT لەسەر ئاستی نیشتمانی بەکاربهێنرێت بۆ بەرژەوەندی وڵات.
پەیام
– دابینکردن و هەماهەنگی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری بە شێوەیەکی ڕەزامەندی ڕێکخراوەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی.
– پەرەپێدان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێسا و سیاسەتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان.
– پەرەپێدان و پاراستنی بەرنامەی نەرمەکاڵا بۆ پاڵپشتیکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان.
– جێبەجێکردن و بەڕێوەبردن و پاراستنی ژێرخانی ICT ی حکومەت.
– هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کەرت/وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەت لە چارەسەرکردنی پێداویستی و پێداویستییە تایبەتەکانیان لە ICT.
– دامەزراندنی ڕۆڵ/ڕۆڵەکانی ICT لە کەرت/وەزارەتە جیاوازەکاندا و پشتگیریکردن لە دەرکردنی ئەم ڕۆڵانە.
-پلاندانان و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی پەیوەندی ڕادیۆیی (بۆ نموونە ناوی دۆمەین، فرێکوێنسی، ژمارە و هتد).
ئەنجومەنی بەش

[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]

Head of Information and Communication Technology Engineering Department
Salar Ahmed Rasul











زانیاری دەربارەی بەش
- هەولێر، ڕێگای كەركوك، كۆلێژی تەكنەلۆجی هەولێر
- [email protected]
- http://www.epu.edu.iq