بەشی پەرستاری/ پەیمانگای پزیشکی تەکنیکی هەولێر، یەکەم پەیمانگایە لە هەرێمی کوردستان کە لەساڵی 1988لە شاری هەولێر دامەزراوە، بەشی پەرستاری پابەندە بە دەستەبەرکردنی زانیاری بۆ باشترکردنی ڕاهێنان و ئامادەکردنی پەرستاران وپەروەردەکاران بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکەن.بەشی پەرستاری ناوبانگێکی باشی هەیە کە پەرستارانی دەرچوو پێشەنگن لە کۆمەڵگادا و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەیی ئاست بەرزیان هەیە و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی گشتی بە قولی گرنگی بەکۆمەڵگا و بە پیشەکەیان دەدەن. قوتابیان لە خوێندن دەردەچن دوای تەواوکردنی ٢ساڵ (واتە ٤وەرز) کە لە ٢٠مۆدیول (١٠سەرەکی و ٣گشتی و ٧پاڵپشت) پێکدێت.
دیدگا
بۆ ئامادەکردنی پەرستاری لێهاتوو لە نەخۆشخانە و کۆمەڵگادا کە بە گیانێکی خۆبەخشی و بە پەرۆشی وبەزەیی و میهرەبانییەوە کاربکەن. بۆ پەرەپێدانی ناوەندێکی نایاب بۆ پەرستاران کە بەرنامەی پەروەردەییبە کوالیتی پێشکەش بکات کە لەسەر بنەمای سەلمێنراو و هاندەر بۆ داهێنانکاری دانراون، بۆبەرەوپێشبردنی چاودێریکردنی نەخۆش. هەر قوتابییەک کە لەم پەیمانگایە لە بەشی پەرستاری دەربچێت،دەبێت بە پەرستارێکی پر لە زانیاری زانستی گونجاو کە دەتوانێت لە ئاستی چاودێریکردنی سەرەکی ولاوەکی و سێیەمی نەخۆش کار بکات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.
پەیام
ئەرکی بەشی پەرستاری بریتییە لە دابینکردنی زانست و زانیاری کوالیتی بەرزی بەردەست و گونجاو بۆ قوتابییان بۆ پەرەپێدانی پەرستاران لە هەموو بوارەکاندا. ئەم ئەرکەشی لە ڕێگەی ئەمانەی خوارەوە جێبەجێ دەکات:
• دانانی بەرنامەی نوێ کە ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکان و ڕەوتی چاودێری تەندروستی هەنوکەیی لەکۆمەڵگاکانی دەوروبەر و هەروەها ناوچە جوگرافییەکانی تریش.
• دابینکردنی نوێترین خزمەتگوزاری هونەری چاودێری تەندروستی وەک سەرچاوەیەک لەخزمەت کۆمەڵگاکانی دەوروبەر و جیهاندا.
• ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کە بنەما زانستی و تیۆریەکانی پەرستاری بەرەوپێش ببات








[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.44226134400269657″ wptm_selected_table_id=”252″ wptm_table_title=”Third_Semester”]
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.3572711475849333″ wptm_selected_table_id=”253″ wptm_table_title=”Fourth_Semester”]
[/wptm_table_shortcode]