Polytechnic Research Center
PRC
سەنتەری توێژینەوەى زانستى لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە لەڕووى کارگێریەوە پێکهاتوە لە بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەى زانستى, کارگێری و دارایی , دڵنیای جۆری , کاروباری تاقیگەکان , تەندروستى وسەلامەتی, ئامار و کتێبخانە.
لەڕووى بەشە زانستیەکانەوە پێکدێت لە چەند تاقیگەی زانستى وەک :
بایۆمیدیکڵ
ئەندازیاری
کشتوکاڵ
ئایتی
زانستە مرۆڤایەتیەکان
PRC
چاڵاکیەکانى سەنتەری توێژینەوەى زانستى زانکۆی پۆڵیتەکنیکى هەولێر بریتیە لە پێشکەش کردنی کەشێکى لەبارو باشترین خزمەت گوزاری زانستى بۆ توێژەران بە هەموو بەشه زانستى و وێژەییەکان و پسپۆریە جیاوازەکان لە زانکۆ, وە لە هەوڵدایە بۆ بەیەک گەیاندنى توێژەرەوان لە دەرەوە و ناوەوەی ووڵات بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان بە ئاستێکى بەرز هاوشانى زانکۆکانى جیهان. وەهەروەها فەراههم کردنی رێگەکانى وەرگرتنى گرانتی ناوەخۆیی یان دەرەوە ووڵات.
وە بەردەوام هەڵدەستێت بە ئەنجامدان و رێکخستنى کۆنفراس و سیمپۆزیوم و وێرک شۆپ وە هەروەها سمیناراتی جۆراوجۆر بۆ ئاشنا بوون و دەوڵمەند کردنی توێژەرەکان بە نوێترین رێگە وشێوازەکانى توێژینەوەى زانستى لەسەر ئاستى جیهان.
وە تاکو ئێستا (٣) سیمپۆزیەمى زانستی لەسەر ئاستى کوردستان ئەنجام داوە لوگەڵ چەندین وێرکشۆپ وخولی زانستى جۆراوجۆر و سمیناری زانستى ئاست بەرز بۆ ستافی ئەکادیمى زانکۆ.
وە چەندین قوتابی پەیمانگاکان وکۆلێژەکان و قوتابیانى خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتورا) کارە پراکتیکیەکانیان لە تاقیگەکانى سەنتەر ئەنجامداوە وە تاێستاش بەرەوامە.
بۆ پەیوەندی کردن
ناونیشان ههولێر- رێگهی كهركوك- بهرانبهر كۆلێژی ئهندازیاری زانكۆی سهلاحهددین

د.هێمن کاکەخان عولا
بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەى زانستى زانکۆ
بهكالۆریوس لە پاراستنى رووەک / کۆلێژی کشتوکاڵ زانکۆی سەلاحەددین٢٠٠٣
ماستەر لە نەخۆشیەکانی رووەک / کۆلێژی کشتوکاڵ زانکۆی سەلاحەددین ٢٠٠٨
UPMدکتۆرا لە نەخۆشیەکانی رووەک /زانکۆی پۆترا مالیزیا٢٠١٦
+ 964 750 446 3581