ماوەی خوێندن :
دوو ساڵە بە سیستەمی بۆلۆنیا کە لە چوار سیمیستەر پێک دێت لە گەڵ (٢) مانگی مەشقی هاوینە.
بوارەکانی کارکردنی دەرچوانی ئەم بەشە:
١- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی نەوتی خاو لە کێڵگە و پاڵاوتگە نەوتیەکان.
٢- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی نەوت ( گازۆلین، کیرۆسین، گازۆیل، ڕۆنی بزوێنەرەکان و قیر) لە پاڵاوتگە نەوتیەکان.
٣- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی گاز (گازی سروشتی و کێڵگە گازیەکان).
٤- تاقیگەکانی شیکردنەوەی ماددەکانی دروست کردنی خانوو و ڕیگاو بانەکان.
٥- تاقیگەکانی دووبارە پاڵاوتنی رۆنی بزوێنەرەکان.
٦- تاقیگەکانی پێشەزسازیە پێترۆکیمیاویەکان.
٧- تاقیگەکانی ئاو.
٨- تاقیگەکانی شیکرکردنی کیمیاوی لە کارگەکانی (چیمەنتۆ، دروست کردنی پاک کەرەوەکان، کارەگەکانی لە قوتونانی خۆراک(تعلیب الاغذیة)) هتد…… .
بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی بەرهەم هێنان و پاڵاوتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان وە بەتایبەتی لەم سنورە و پێویستی ئەم کەرتە بەژمارەیەکی بەرچاو لە تەکنیکارانی بواری نەوت کە ئەو گاپە پڕدەکەنەوە کە لە نێوان ئەندازیاران و کریکارانی ئەم بوارە هەن وە بەهەمەهانگی لە گەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و زانکۆی کۆیە (فاکەڵتی ئەندازیاری و ووزە – بەشی ئەندازیاری نەوت) و پەیمانگای مەشق پێکردنی نەوتی کەرکوک، پرۆپۆزەڵی کردنەوەی یەکەم بەشی تەکنەلۆجیای نەوت لە سەر ئاستی هەرێمی کەردستان بە سنوری ئێستای پیشکەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا لە ساڵی ئەکادیمی (٢٠٠٨-٢٠٠٩) وە لە هەمان ساڵدا ڕەزامەندی کردنەوەی درا، لە ساڵی ئەکادیمی (٢٠٠٩-٢٠١٠) یەکەم پۆلی لە خوێندکاران وەرگرت.
بە هۆی ئەوەی لە پشت کردنەوەی ئەم بەشە پلانێکی تۆکمە هەبوو بۆیە دوایی دوو ساڵ لە کردنەوەی باڵەخانەی تایبەتی بۆ دروست کراوە لە ناو پەیمانگا کە گشت هۆبەکانی بەڕیوەبرنی کارگێری و زانستی ، هۆبەی ستافی مامۆستا و کارمەندانی بەش ، هۆڵی خوێندن ،تاقیگە و سازگەکانی تێدایە.
هۆڵەکان بە گشت ئامرازەکانی فێرکردن ( وایت بۆرد ، داتا شۆ، وکورسی) پڕکرانەوە، تاقیگەکانێش بە کۆمەڵی ئامێری تاقیگەیی پێشکەوتوو کە لە هەردوو وڵاتی (فەرەنسا و بەریتانیا) دابین کرابوون وە بۆ مەشق کردن و وەرگرتنی ئەم ئامێرانە کۆمەڵی مامۆستا شاند کران بۆ ئەم دوو وڵاتە.
و یەکەم پۆلی خوێندکارانی ئەم بەشە لە ساڵی (٢٠١٠-٢٠١١) دەرچوون.
ئەم بەشە وەک تاکە بەش دادەنرێت لە سنوری هەرێمی کوردستان و بە جیاکەرەوەیەکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە داەدەنرێت چونکە هیچ کۆلێژ یان پەیمانگایەکی تەکنیکی حکومی یان ناحکومی لەم سنوورە ئەم بەشەیان نەکردۆتەوە ، وە هەروەها تێچووی کردنەوەی ئەم بەشە تا ڕادەیەک بەرزە.
ئەرک
- پێگەیاندنی زانستی و پراکتیکی کادری نیشتمانی لە بوارەکانی نەوت و گاز، بەخشینی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی پێان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ئەم دوو کەرتە بۆ دەستی کاری نیشتمانی.
- گەشەپێکردنی توانای تەکنیکی کادیرەکانی بواری نەوت لە ڕێگای ڕاهێنانی پراکتیکی و مەیدانی لە کەرتەکانی نەوت و گاز.
- مەشق پێکردنی پراکتیکی خوێندکاران لە بوارەکانی شیکارکردنی نەوت ، گاز ، بەرهەمەکانیان.
- پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری بە کۆمەڵگا و ژینگە.
دیدگا
ئاوێتە کردنی خوێندنی تێۆری و پراکتیکی لە گەڵ ڕاهێنان و بەکارهێنانی ڕێگا و تەکنیکە جیاوازەکانی هەڵسەنگاندن و شیکارکردن لە بوارەکانی نەوت و گاز. هەروەها کارکردن لەسەر جیاوازی بوون لە فێرکردن ، ڕاهێنان و پارێزگاریکردنی ژینگە لە ڕێگای پڕۆگرامەکانی خوێندن کە لە لایەن بەشەوە پێشکەش دەکرێت.
رزگار نجم الدین محی الدین
بڕیاردەری بەش – ئەندام
سیمستەری یەک | |||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ز | بابەت | کۆد | کاتژمێری تیۆری | کاتژمێری پڕاکتیکی | کاتژمێری فێرکاری | کۆی کاتژمێری هەفتانە | کریدیت | کاتژمێرەکانی کۆشش | جۆری بابەت | زمان | |
1 | کوردۆلۆجی و مافی مرۆڤ | KUR101 | 2 | 0 | 1 | 3 | 5 | 125 | گشتی | کوردی | |
2 | زمانی ئینگلیزی | ENS102 | 2 | 0 | 2 | 4 | 6 | 150 | گشتی | ئینگلیزی | |
3 | بیرکاری | MAT103 | 2 | 2 | 4 | 7 | 175 | یاریدەدەر | ئینگلیزی | ||
4 | بنەماکانی کۆمپیوتەر | COE104 | 0 | 2 | 1 | 3 | 4 | 100 | گشتی | ئینگلیزی | |
5 | شیکارکردنی قەبارەیی | VOA105 | 2 | 3 | 1 | 6 | 8 | 200 | کڕۆک | ئینگلیزی | |
6 | کاری خۆبەخشی | VOL106 | 10 Hrs./Semester | 10 Hrs./Semester | |||||||
کۆ | 20 | 30 | 750 | ||||||||
سیمستەری دوو | ||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ز | بابەت | کۆد | کاتژمێری تیۆری | کاتژمێری پڕاکتیکی | کاتژمێری فێرکاری | کۆی کاتژمێری هەفتانە | کریدیت | کاتژمێرەکانی کۆشش | جۆری بابەت | زمان | ||
1 | زمانی ئینگلیزی | ENS201 | 2 | 0 | 0 | 2 | 4 | 100 | گشتی | ئینگلیزی | ||
2 | شیکارکردنی کێشی جۆری | GRA202 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | کڕۆک | ئینگلیزی | ||
3 | سەلامەتی تەندروستی و ژینگە | HSE203 | 3 | 0 | 0 | 3 | 5 | 125 | یاریدەدەر | ئینگلیزی | ||
4 | سیفەتەکانی نەوت و گاز | OGP204 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | Core | ئینگلیزی | ||
5 | کیمیای ئەندامی | ORC205 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | Core | ئینگلیزی | ||
6 | کاری خۆبەخشتی | VOL106 | 10 Hrs. / Semester | |||||||||
کۆ | 20 | 30 | 750 | |||||||||
سیمستەری سێ | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ز | بابەت | کۆد | کاتژمێری تیۆری | کاتژمێری پڕاکتیکی | کاتژمێری فێرکاری | کۆی کاتژمێری هەفتانە | کریدیت | کاتژمێرەکانی کۆشش | جۆری بابەت | زمان |
1 | تەکنەلۆجیای نەوت و گاز | OGT301 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | کڕۆک | ئینگلیزی |
2 | شیکردنەوەی ئامێرەکان | INA302 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | کڕۆک | ئینگلیزی |
3 | کیمیای ئەندامی ٢ | ORC303 | 2 | 3 | 0 | 5 | 7 | 175 | کڕۆک | ئینگلیزی |
4 | ئاو و ئاوەڕۆی پتڕۆڵی | PWW304 | 2 | 0 | 1 | 3 | 5 | 125 | یاریدەدەر | ئینگلیزی |
5 | کیمیای شیکاری | ANC305 | 2 | 0 | 0 | 2 | 4 | 100 | یاریدەدەر | ئینگلیزی |
کۆ | 20 | 30 | 750 | |||||||
سیمستەری چوار | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ز | بابەت | کۆد | کاتژمێری تیۆری | کاتژمێری پڕاکتیکی | کاتژمێری فێرکاری | کۆی کاتژمێری هەفتانە | کریدیت | کاتژمێرەکانی کۆشش | جۆری بابەت | زمان |
1 | ماددە ئەڕۆماتییەکان | ARC401 | 2 | 2 | 0 | 4 | 7 | 175 | یاریدەدەر | ئینگلیزی |
2 | تەکنیکەکانی جیاکردنەوە | SPT402 | 2 | 2 | 0 | 4 | 8 | 175 | یاریدەدەر | ئینگلیزی |
3 | پاڵاوتنی پتڕۆڵ | PER403 | 2 | 2 | 0 | 4 | 7 | 175 | کڕۆک | ئینگلیزی |
4 | کیمیای پیشەسازی | INC404 | 2 | 2 | 0 | 4 | 4 | 100 | کڕۆک | ئینگلیزی |
5 | پڕۆژەی دەرچون | PRO405 | 0 | 4 | 0 | 4 | 4 | 125 | کڕۆک | ئینگلیزی |
6 | مەشقی هاوینە | SUT406 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | کڕۆک | ئینگلیزی |
کۆ | 20 | 30 | 750 | |||||||
رزگار نجم الدین محی الدین
بەکالۆریۆس
بڕیاردەری بەش
زانیاری پەیوەندیکردن بە بەش
- هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر، شاری کۆیە
- [email protected]
- 07518929087
- http://www.epu.edu.iq