بەشی تەکنیکی میدیا
مێژووى بەشی تەکنیکی میدیا
بەشی تەکنیکی میدیا لە ساڵى 1999 بەناوى بەشی ڕاگەیاندن وەک پێویستییەکى بابەتى دامەزراوە لە پەیمانگەى تەکنیکی هەولێر، ئامانجى سەرەکى ئەم بەشە پێگەیاندنى کادیری ناوەندى لێوەشاوەیە لە بوارى ڕاگەیاندن و تەکنیکی میدیا.
لەم بەشەدا قوتابییان هەموو ئەو زانیارییانە وەردەگرن، کە پەیوەندیدارن بە وانەکانى (ڕۆژنامەوانى، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، میدیای نوێ و ئەلیکترۆنی و هونەر و تەکنیکەکانى میدیا)، ئەمەش لەڕێگەى بابەتە زانستییەکانى پرۆگرامى خوێندنى بەشەکە، وەک وانەکانى تەکنیکی نووسینى میدیایی، دەرهێنانى ڕۆژنامەوانى، بەرهەمهێنانى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئیتیک و یاساکانى ڕاگەیاندن، کارگێڕى دەزگاکانى ڕاگەیاندن، پەیوەندییە گشتییەکان، میدیاى نوێ، زمانى ڕاگەیاندن، ڕێکلام و وێنەگرتن (وێنە و ڤیدیۆ) و چەندین وانەى بەسوودى تر. دەرچووانى ئەم بەشە بڕوانامەى دبلۆم لە تەکنیکى میدیا وەردەگرن، تا ئێستا (20) خول قوتابی لەم بەشەدا دەرچوون و بوونەتە خاوەن بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکی. ئەم بەشە تا ساڵى خوێندنى 2008 – 2009 خوێندن تیایدا گشتی بووە لە بوارى ڕاگەیاندن، بەڵام دواتر بووە بە دوو لق (لقى ڕۆژنامەوانى و لقی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن)، لە ساڵى خوێندنى 2017 – 2018 سەر لە نوێ کراوە گشتى.
لە کۆنفرانسی زانستی (ڕیفۆرمى خوێندنى تەکنیکی لەکوردستان، بەرەو جێبەجێکردنى پرۆسەى بۆلۆنا) لە ساڵى 2019، پێشنیار کرا ناوى بەشی ڕاگەیاندن بگۆڕێت بۆ بەشی تەکنیکی میدیا، ئەوە بوو بەپێى فەرمانی زانکۆیی ژمارە 2761 لە 5/4/2022 ناوى بەشەکە لە ڕاگەیاندنەوە کرا بە تەکنیکی میدیا.
توانا مرۆیی و زانستییەکانى بەشی تەکنیکی میدیا
وەک تواناى مرۆیی و زانستی بەشی تەکنیکی میدیا خاوەنى (3) هەڵگری بڕوانامەى دکتۆرایە، کە یەکێکیان خاوەن نازناوى زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە، لەگەڵ (11) هەڵگری بڕوانامەى ماستەر، لەساڵى داهاتووش ئەو توانایە زیاتر دەبێت بە گەڕانەوەى ئەو قوتابیانەى مۆڵەتى خوێندنیان وەرگرتوە، کە ژمارەیان بریتیە لە (5) قوتابی لە خوێندنى دکتۆراە و ماستەر.
لەڕووى تواناى ماددی و تاقیگەوە ئەم بەشە بەپشتگیری حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خاوەن ستۆدیۆیەکى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە، کە سوودێکى زۆری بە بوارى خوێندنى پراکتیکی قوتابیان گەیاندوە، هەروەها تاقیگەیەکى کۆمپیوتەریش لە بەشەکەدا هەیە، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ قوتابیان بە تایبەتى لە وانەکانى مۆنتاژ و دەرهێنانى ڕۆژنامەوانى و وانەى کۆمپیوتەر، ئەمە شانبەشانى کتێبخانەیەکى دەوڵەمەند بە کتێبی جۆراوجۆری بوارى میدیا و ڕاگەیاندن بە زمانەکانى کوردی و عەرەبی.
هەروەها بەشەکەمان ئەرکی سەرپەرشتیکردنى دیزاین و ڕێکخستن و چاپکردنى گۆڤارى پۆلیتەکنیکی مەگەزینى وەرزی تایبەت بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات، کە تا ئێستا (2) ژمارەى لێ چاپ کراوە.
ئێستا خوێندن لەم بەشەدا ساڵانەیە و هەردوو لایەنى تیۆری و پراکتیکی لەخۆ دەگرێت، بەجۆرێک، کە لایەنى پراکتیکی دوو ئەوەندەى لایەنە تیۆریەکەیە و ئەمەش بۆ ئەوەیە قوتابیان زیاتر سوودمەند بن.
پهیام
دەرچووانى ئەم بەشە خزمەتێکى گەورە بە ڕاگەیاندنى کوردی دەکەن و ئێستا چەندین دەرچووى ئێمە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و سایت و پەیچەکانى کوردستاندا کار دەکەن و جێ پەنجە و ڕۆڵیان لە میدیاى کوردیدا دیار و بەرچاوە. خوێندنیش تیایدا بەردەوامە بە هەردوو جۆری خوێندنى بەیانیان و ئێواران، پلان و بەرنامەشمان هەیە لە ئایندەیەکى نزیکدا بەشەکەمان بکرێت بە کۆلێژ و سیستەمى پۆلیتەکنیکی تیادا جێ بەجێ بکرێت و لە ڕێگەى مەشق و ڕاهێنانە ئەکادیمییەکانەوە دەرچووانی ئەم بەشە بۆشایی میدیایی و ئەتەکێت و ئیتیکی ڕاگەیاندن پەرەپێبدەن بەجۆرێک کۆمەڵگە لەڕووى ڕاگەیاندنەوە هەست بە ئارامی بکات و بازاڕى کارى ڕاگەیاندن بە پرۆفیشناڵى و پێرفێکتی پڕ بکەینەوە. شانبەشانى ئەوانەش لە ڕووى ئەکادیمیەوە مامۆستاکانمان پەرەى زیاتر بە تواناکانیان بدەن و بڕوانامەى بەرزتر بەدەستبهێنن و پلەى زانستییە باڵاکان ببڕن و بگەنە لوتکە تواناى ئەکادیمی بۆ خزمەتى بواری ڕاگەیاندن و میدیایی.
دیدگا
لەڕووى تواناى ماددی و تاقیگەوە ئەم بەشە بەپشتگیری حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خاوەن ستۆدیۆیەکى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە، کە سوودێکى زۆری بە بوارى خوێندنى پراکتیکی قوتابیان گەیاندوە، هەروەها تاقیگەیەکى کۆمپیوتەریش لە بەشەکەدا هەیە، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ قوتابیان بە تایبەتى لە وانەکانى مۆنتاژ و دەرهێنانى ڕۆژنامەوانى و وانەى کۆمپیوتەر، ئەمە شانبەشانى کتێبخانەیەکى دەوڵەمەند بە کتێبی جۆراوجۆری بوارى میدیا و ڕاگەیاندن بە زمانەکانى کوردی و عەرەبی.
هەروەها بەشەکەمان ئەرکی سەرپەرشتیکردنى دیزاین و ڕێکخستن و چاپکردنى گۆڤارى پۆلیتەکنیکی مەگەزینى وەرزی تایبەت بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات، کە تا ئێستا (2) ژمارەى لێ چاپ کراوە.
ئێستا خوێندن لەم بەشەدا ساڵانەیە و هەردوو لایەنى تیۆری و پراکتیکی لەخۆ دەگرێت، بەجۆرێک، کە لایەنى پراکتیکی دوو ئەوەندەى لایەنە تیۆریەکەیە و ئەمەش بۆ ئەوەیە قوتابیان زیاتر سوودمەند بن.
ئهنجومهنی بهش
Media Department / Modules of First Semester | ||||||||||||||||||
No | Modules/ English | Cod | Theoretical (hrs) | Practical (hrs) | Total Hours/week | ECTS | Workload (hrs) | Subject Type | Language | |||||||||
1 | Kurdology | KUR101 | 3 | 0 | 3 | 5 | 125 | Request | Kurdish | |||||||||
2 | English Skills/ 1 | ENS102 | 2 | 2 | 4 | 6 | 150 | Request | English | |||||||||
3 | Computer Essentials | COE103 | 0 | 3 | 3 | 4 | 100 | Request | English | |||||||||
4 | Media Writing- NEWS | MEW104 | 1 | 4 | 5 | 8 | 200 | Core | Kurdish/English | |||||||||
5 | Communication | COM105 | 2 | 2 | 4 | 7 | 175 | Core | Kurdish/English | |||||||||
Total Hours | 8 | 11 | 19 | 30 | 750 | |||||||||||||
Media Department / Modules of Second Semester | ||||||||||||||||||
No | Modules/ English | Cod | Theoretical (hrs) | Practical (hrs) | Total Hours/week | ECTS | Workload (hrs) | Subject Type | Language | |||||||||
1 | English Skills /2 | ENS 201 | 1 | 1 | 2 | 4 | 100 | Request | English | |||||||||
2 | Photography | PHO202 | 2 | 4 | 6 | 8 | 200 | Core | Kurdish/English | |||||||||
(Photo - Video) | ||||||||||||||||||
3 | Journalistic Text Arabic | JTA203 | 1 | 2 | 3 | 4 | 100 | Core | Arabic | |||||||||
4 | Media Writing (Reports - interviews) | MEW204 | 1 | 4 | 5 | 8 | 200 | Core | Kurdish/English | |||||||||
5 | Media Management | MEM105 | 2 | 2 | 4 | 6 | 150 | Core | Kurdish/Arabic | |||||||||
English | ||||||||||||||||||
Total Hours | 7 | 13 | 20 | 30 | 750 | |||||||||||||
Media Department / Modules of Third Semester | ||||||||||||||||||
No | Modules/ English | Cod | Theoretical (hrs) | Practical (hrs) | Total Hours/week | ECTS | Workload (hrs) | Subject Type | Language | |||||||||
1 | Media Campaign | MEC301 | 1 | 3 | 4 | 7 | 175 | Core | Kurdish/English | |||||||||
2 | TV Editing | TVE 302 | 1 | 4 | 5 | 8 | 200 | Core | Kurdish/English | |||||||||
3 | Advertising - Marketing | ADM303 | 1 | 2 | 3 | 5 | 125 | Core | Kurdish/English | |||||||||
4 | Announcing Arts | ANA304 | 1 | 3 | 4 | 6 | 150 | Core | Kurdish/English | |||||||||
5 | Media Language | MEL305 | 1 | 1 | 2 | 4 | 100 | Core | Kurdish/English | |||||||||
Total Hours | 5 | 13 | 18 | 30 | 750 | |||||||||||||
Media Department / Modules of Fourth Semester | ||||||||||||||||||
No | Modules | Cod | Theoretical (hrs) | Practical (hrs) | Total Hours/week | ECTS | Workload (hrs) | Subject Type | Language | |||||||||
1 | Press Design | PRD401 | 1 | 3 | 4 | 7 | 175 | Core | Kurdish/English | |||||||||
2 | Ethics and Media Law | EML402 | 1 | 1 | 2 | 5 | 125 | Core | Kurdish/English | |||||||||
Arabic | ||||||||||||||||||
3 | Public Opinion & International Media | POIM403 | 2 | 1 | 3 | 5 | 125 | Core | Kurdish/English | |||||||||
4 | New Media | NEM404 | 2 | 4 | 6 | 8 | 200 | Core | English | |||||||||
5 | Media sociology | MES405 | 2 | 1 | 3 | 5 | 125 | Core | Kurdish/English | |||||||||
Total Hours | 8 | 10 | 18 | 30 | 750 | |||||||||||||
The College Contact Info
- Kirkuk road, Erbil
- [email protected]
- 07500271523
- http://www.epu.edu.iq