كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری _هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر له‌ڕێكه‌وتی1987/2/14 له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌موو په‌یمانگه‌و زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان به‌سترایه‌وه به ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵای سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌م به‌شانه پێكهاتبوون(ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ،نه‌خۆشه‌وانی،سڕكردن،كاره‌با،میكانیك،به‌ڕێوه‌بردنی یاسا)
له‌ساڵی1988_1989 یه‌كه‌م خولی ده‌رچوانی به‌ڕێكردو له‌پاشاندا چه‌ندین به‌شی دیكه‌ی تێدا كرانه‌وه.تاساڵی 2003_2004 ژماره‌ی به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌بوون به(16) به‌ش كه سه‌ر به‌بواری(پزیشكی_كارگێری_ته‌كنۆلۆجی_كشتوكاڵ)بوون له‌ئه‌نجامی ئه‌م فراوانبوونه‌و ڕه‌چاوكردنی پسۆڕێتی زیاتر،هه‌ر یه‌كێك له‌م بوارانه بوون به په‌یمانگه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وبه‌شانه‌یان له‌خۆگرت كه سه‌ر به‌پسۆڕیان بوون،واته(به‌شه پزیشكییه‌كان بوونه په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی)،و(به‌شه كشتوكاڵییه‌كان بوونه په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كشتوكاڵی)،(به‌شه ته‌كنۆ لۆجیه‌كان بوونه په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی)،و هه‌روه‌ها(به‌شه كارگێڕییه‌كان و بوونه په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی)كه ئیستا په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێر(9) به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه بریتین له:(كارگێڕی یاسا_ ژمێریاری_سیسته‌می زانیارییه‌كانی كارگێری_ڕاگه‌یاندن_زانیارییه‌كان و كتیێبخانه _كارگێڕی ده‌زگاكانی گه‌شتیاری_كارگڕی كار _بازارگه‌ری _ته‌كنیكی وه‌رگێران).ئامانجی سه‌ره‌كی په‌یمانگه‌كه‌مان پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی كادری شاره‌زاو لێهاتووه له‌و پسپۆڕییانه‌ی سه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كارگێری له داموده‌زگا حكومییه‌كاندا.
په‌یام
په‌يمانگه‌ی ته‌كنيكی كارگێری هه‌ولێر له رێكه‌وتی 14ی 2 ی 1987 به‌فه‌رمی له پايته‌ختی هه‌رێمی كوردستان , وه‌كو هه‌موو په‌يمانگه و كۆلێژه‌كانی كوردستان به‌سترايه‌وه به ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی بالای سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زيران.
دیدگا
ئامانجی سه‌ره‌كی پێگه‌ياندن و ئاماده‌كردنی كادری شاره‌زا و لێهاتووه له‌و پسپۆريانه‌ی كه له به‌شه زانستيه‌كانی په‌يمانگه كه ده‌بنه خاوه‌ن بروانامه به‌مه‌به‌ستی زياتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كارگێري له دام و ده‌زگا حكومييه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه

[/wptm_table_shortcode]
The College Contact Info
- Kirkuk road, Erbil
- Bahzad.aqrwi@epu.edu.iq
- Brzo.dizayee@epu.edu.iq
- http://www.epu.edu.iq