بەشی تەکنەلۆجیای نەوت – شیکاری کیمیایی

بەشی تەکنەلۆجیای نەوت – شیکاری کیمیایی

ماوەی خوێندن :

دوو ساڵە بە سیستەمی بۆلۆنیا کە لە چوار سیمیستەر پێک دێت لە گەڵ (٢) مانگی مەشقی هاوینە.

 

 

بوارەکانی کارکردنی دەرچوانی ئەم بەشە:

١- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی نەوتی خاو لە کێڵگە و پاڵاوتگە نەوتیەکان.

٢- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی نەوت ( گازۆلین، کیرۆسین، گازۆیل، ڕۆنی بزوێنەرەکان و قیر) لە پاڵاوتگە نەوتیەکان.

٣- تاقیگەکانی شیکارکردنی کیمیاوی و هەڵسەنگاندنی گاز (گازی سروشتی و  کێڵگە گازیەکان).

٤- تاقیگەکانی شیکردنەوەی ماددەکانی دروست کردنی خانوو و ڕیگاو بانەکان.

٥- تاقیگەکانی دووبارە پاڵاوتنی رۆنی بزوێنەرەکان.

٦- تاقیگەکانی پێشەزسازیە پێترۆکیمیاویەکان.

٧- تاقیگەکانی ئاو.

٨- تاقیگەکانی شیکرکردنی کیمیاوی لە کارگەکانی (چیمەنتۆ، دروست کردنی پاک کەرەوەکان، کارەگەکانی لە قوتونانی خۆراک(تعلیب الاغذیة)) هتد…… .

بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی بەرهەم هێنان و پاڵاوتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان وە بەتایبەتی لەم سنورە و پێویستی ئەم کەرتە بەژمارەیەکی بەرچاو لە تەکنیکارانی بواری نەوت کە ئەو گاپە پڕدەکەنەوە کە لە نێوان ئەندازیاران و کریکارانی ئەم بوارە هەن وە بەهەمەهانگی لە گەڵ  دام و دەزگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  و زانکۆی کۆیە (فاکەڵتی ئەندازیاری و ووزە – بەشی ئەندازیاری نەوت) و پەیمانگای مەشق پێکردنی نەوتی کەرکوک، پرۆپۆزەڵی کردنەوەی یەکەم بەشی تەکنەلۆجیای نەوت لە سەر ئاستی هەرێمی کەردستان بە سنوری ئێستای پیشکەش بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا لە ساڵی ئەکادیمی (٢٠٠٨-٢٠٠٩) وە لە هەمان ساڵدا ڕەزامەندی کردنەوەی درا، لە ساڵی ئەکادیمی (٢٠٠٩-٢٠١٠) یەکەم پۆلی لە خوێندکاران وەرگرت.

بە هۆی ئەوەی لە پشت کردنەوەی ئەم بەشە پلانێکی تۆکمە هەبوو بۆیە دوایی دوو ساڵ لە کردنەوەی  باڵەخانەی تایبەتی بۆ دروست کراوە  لە ناو پەیمانگا کە گشت هۆبەکانی بەڕیوەبرنی کارگێری و زانستی ، هۆبەی ستافی مامۆستا و کارمەندانی بەش ،  هۆڵی خوێندن ،تاقیگە و سازگەکانی تێدایە.

هۆڵەکان بە گشت ئامرازەکانی فێرکردن ( وایت بۆرد ، داتا شۆ، وکورسی) پڕکرانەوە، تاقیگەکانێش بە کۆمەڵی ئامێری تاقیگەیی پێشکەوتوو کە لە هەردوو وڵاتی (فەرەنسا و بەریتانیا) دابین کرابوون وە بۆ مەشق کردن و وەرگرتنی ئەم ئامێرانە کۆمەڵی مامۆستا شاند کران بۆ ئەم دوو وڵاتە.

و یەکەم پۆلی خوێندکارانی ئەم بەشە لە ساڵی (٢٠١٠-٢٠١١)  دەرچوون.

ئەم بەشە وەک تاکە بەش دادەنرێت لە سنوری هەرێمی کوردستان و بە جیاکەرەوەیەکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە داەدەنرێت چونکە هیچ کۆلێژ یان پەیمانگایەکی تەکنیکی حکومی یان ناحکومی  لەم سنوورە ئەم بەشەیان نەکردۆتەوە ، وە  هەروەها  تێچووی کردنەوەی ئەم بەشە تا ڕادەیەک بەرزە.

ئەرک

  1. پێگەیاندنی زانستی و پراکتیکی کادری نیشتمانی لە بوارەکانی نەوت و گاز، بەخشینی بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی پێان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ئەم دوو کەرتە بۆ دەستی کاری نیشتمانی.
  2. گەشەپێکردنی توانای تەکنیکی کادیرەکانی بواری نەوت لە ڕێگای ڕاهێنانی پراکتیکی و مەیدانی لە کەرتەکانی نەوت و گاز.
  3. مەشق پێکردنی پراکتیکی خوێندکاران لە بوارەکانی شیکارکردنی نەوت ، گاز ، بەرهەمەکانیان.
  4. پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری بە کۆمەڵگا و ژینگە.

دیدگا

ئاوێتە کردنی خوێندنی تێۆری و پراکتیکی لە گەڵ ڕاهێنان و بەکارهێنانی ڕێگا و تەکنیکە جیاوازەکانی هەڵسەنگاندن و شیکارکردن لە بوارەکانی نەوت و گاز. هەروەها کارکردن لەسەر جیاوازی بوون لە فێرکردن ، ڕاهێنان و پارێزگاریکردنی ژینگە لە ڕێگای پڕۆگرامەکانی خوێندن کە لە لایەن بەشەوە پێشکەش دەکرێت.

شیراز مجید امین

سەرۆکی بەش- سەرۆکی ئەنجوومەن

Sheeraz Majeed Ameen (epu.edu.iq)

رزگار نجم الدین محی الدین

بڕیاردەری بەش – ئەندام

سەردەشت رفعت طاهر

ئەندام

Sardasht Rifaat Taher (epu.edu.iq)

د. کاردۆ سردار محمد

ئەندام

Kardo Sardar Mohammed (epu.edu.iq)

[wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.30832518589487146″ wptm_selected_table_id=”587″ wptm_table_title=”ش کیمیایی – س١”]

Table Title: ش کیمیایی – س١

[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.35815279885743334″ wptm_selected_table_id=”588″ wptm_table_title=”ش کیمیایی – س٢”]

Table Title: ش کیمیایی – س٢

[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.9074695112551119″ wptm_selected_table_id=”589″ wptm_table_title=”ش کیمیایی – س٣”]

Table Title:  ش کیمیایی – س٣

[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.6672296147594701″ wptm_selected_table_id=”590″ wptm_table_title=”ش کیمیایی – س٤”]

Table Title: ش کیمیایی – س٤

[/wptm_table_shortcode]

شیراز مجید امین

سەرۆکی بەش

ماستەر – مامۆستای یاریدەدەر

Sheeraz Majeed Ameen (epu.edu.iq)

رزگار نجم الدین محی الدین

بەکالۆریۆس

بڕیاردەری بەش

د. کاردۆ سردار محمد

دکتۆرا – مامۆستا

Kardo Sardar Mohammed (epu.edu.iq)

هەردی قادر حمد

ماستەر

[email protected]

لێزان علی فتاح

دبلۆمی باڵا

[email protected]

 سەردەشت رفعت طاهر

ماستەر – خوێندکاری دکتۆرا
Sardasht Rifaat Taher (epu.edu.iq)

درەخت رفیق محمد

دبلۆمی تەکنیکی

[email protected]

شاناز مشیر عبدالله

بەکالۆریۆس

[email protected]

سانا جمال رشید

بەکالۆریۆس

[email protected]

زانیاری پەیوەندیکردن بە بەش

15000 +

Satisfied Students

800 +

Qualified Teachers

200 +

Honor & Awards Win

400 +

Departments