ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه كار ده‌كات له بوارى به‌رێوه‌بردن و به‌ره‌وپێش بردنى زانكۆ به رێگه‌ى به دواداچوون و سه‌رپه‌رشتى كردنى كاروبارى زانستى مامۆستایان و توێژه‌ران كه‌وا بریتیه له به‌رێوه‌بردن و به دواداچوونى پێدانى ناونیشانى زانستى، پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن، ده‌ركردنى گۆڤارى زانستى، هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌رتووكى زانستى ، دانانى پلان و به‌دواداچوونى خوێندنى باڵا، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان له كۆلیژ و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به زانكۆ.
پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
به‌شى كاروبارى زانستى
پوخته‌ى كاره‌كانی ئه‌م به‌شه بریتین له‌وانه‌ى خواره‌وه
نووسین و ووردبینى كردن و به ئه‌رشیف كردنى ئه‌و نووسراوانه‌ى په‌یوه‌ندییان به كاروبارى زانستى هه‌یه –
به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتى كردنى كاره‌كانى پێدانى نازناوى زانستى مامۆستایان –
سه‌رپه‌رشتى كردنى پرۆسه‌ى یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كان –
-سه‌رپه‌رشتى كردنى خولى په‌ره‌پێدانى توانا ئه‌كادیمیه‌كان بۆ مامۆستایانى زانكۆى پۆلیته‌كنیك و مامۆستایانى ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌خساندنى هه‌لى كار و راهێنان له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر
ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌رچوونى قوتابیان له زانكۆ –
داننانى رێبه‌رى ده‌رچووانى زانكۆ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى تر –
به‌شى خوێندنى باڵا
چالاكیه‌كانى به‌شى خوێندنى باڵا بریتین له‌وانه‌ى خواره‌وه
دانانى پلان و به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى خوێندنى باڵا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شه زانستیه‌كانى زانكۆ –
سه‌رپه‌رشتى كردنى خوێندنى باڵاى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆ كانى تر –
ده‌ركردنى فه‌رمانى زانكۆیى پێدانى بڕوانامه‌ى خوێندنى باڵا –
به‌دواداچوونى مۆڵه‌تى خوێندنى خوازیارانى خوێندنى باڵا –
به‌شى گۆڤار
پوخته‌ى كاره‌كانی ئه‌م به‌شه بریتین له
سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى نووسینى گۆڤارى پۆلیته‌كنیك –
سه‌رپه‌رشتى كردنى هه‌ڵسه‌نگاندنى توێژینه‌وه زانستیه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له گۆڤارى پۆلیته‌كنیك –
دانانى مه‌رجه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى له گۆڤارى پۆلیته‌كنیك –
سه‌رپه‌رشتى كردنى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆڤارى پۆلیته‌كنیك –
لیژنه‌ى زانستى
ئه‌م لیژنه‌یه پێكهاتووه له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندامانى پسپۆڕیى جیاواز له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر و بریتین له
به‌دواداچوونى پرۆسه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى مامۆستایان –
سه‌رپه‌رشتى كردن و به ئه‌رشیف كردنى هه‌ڵسه‌نگاندنى دانانى په‌رتووكى پرۆگرامى خوێندن و یاریده‌ده‌رى پرۆگرامى خوێندن و گشتى و توێژینه‌وه زانستیه‌كان –
سه‌رپه‌رشتى كردنى چاپكردنى په‌رتووك –
دانانى مه‌رجه‌كانى دانان و چاپكردنى په‌رتووكى زانستى –
تۆماركردنى چاڵاكییه زانستییه‌كانى كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان –
پ.ی.د. هۆشیار امین احمد
به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا
hoshyar@epu.edu.krd