ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى یه‌كێكه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كه له ساڵى 2013 له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه كراوه‌ته‌وه و ده‌ستى به‌چالاكیه‌كانى خۆی كردوه .
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى ڕاوێژكارى و چاودێریه له‌سه‌ر گشت داموده‌زگاكانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ئاگادار بوون وچاودێری كردنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى بۆ پاراستنى گیان و ماڵى گشت قوتابیان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له‌چوار چێوه‌ى زانكۆ .
ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى :-
1- ته‌ندروستى :- لێره‌دا گرنگى ده‌دات به ته‌ندروستى مرۆیی له‌چوارچێوه‌ى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌كردنه‌وه‌ى خول و سیمینار و كۆڕ و ئاگادار بوون له‌نه‌خۆشیه سه‌رده‌میه‌كان و ڕێگا چاره‌كان و پێكهێنانى لێژنه بۆ به‌دواداچوونى هه‌ر حاڵه‌ت و ئه‌گه‌رێك له‌گه‌ڵ چاودێریكردنى لایه‌نى ته‌ندروستی.
2- سه‌لامه‌تى :- لێره‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى گرنگى ده‌دات به‌لایه‌نى سه‌لامه‌تى و پارێزگاركردن له‌لایه‌نى مرۆیی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌لامه‌تى یه‌كێكه له‌كاره گرنگه‌كان كه ده‌بێت گرنگى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین زیان له‌ڕووى ماددى و مرۆییه‌وه بكه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش بێگومان به‌جێبه‌جێ كردنى ڕێنماییه سه‌لامه‌تیه‌كان بۆ پاراستنى مرۆڤ له‌هه‌ر مه‌ترسی و ڕووداوێك .
3- ژینگه :- له‌پاڵ ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گرنگى ده‌دات به لایه‌نى ژینگه‌یی له‌ناو كۆلێژ و په‌یمانگه و ده‌زگاكانى سه‌ر به زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ى باشترین و چاكترین ژینگه دروست بكرێت و هه‌وڵ بدرێت له‌ڕووى ژینگه‌ییه‌وه زانكۆ له‌پێشه‌نگ بێت و كه‌مترین حاڵه‌تى پێشێلكردنى ژینگه‌یی دروست ببێت ، ئه‌مه‌ش به پێكهێنانى لێژنه و به‌دواداچوون و كردنه‌وه‌ى خول و سیمینار و وۆرك شۆپ له‌زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به زانكۆ .
4- كۆمه‌ڵایه‌تى :- كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌چێـته چوارچێوه ئه‌رك و فه‌رمانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤ خۆی له‌بنچینه‌دا بوونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه كه‌واته كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خاڵێكى جه‌وهه‌رین له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بۆیه ئه‌م ئه‌ركه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى سپێردراوه كه له كاتى هه‌بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت به قوتابی و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان ئه‌وا ئه‌ركى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یه كه زه‌مینه سازى بكات و هه‌وڵى ته‌واو بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه و ببێته هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ى زانكۆ .