دەرچووانى ئەم بەشە دەتوانن كاربكەن لە چارەسەرو دامەزراندنى ئامێرە جۆراو جۆرە ئۆتۆماتیکیەکان لە بوارى کارەبا و کۆنتڕۆل کردنى پڕۆسەى بەرهەمهێنان لەکارگەکان لە ڕوانگەى ڕۆبۆتیک و ئەو ئامێرانەى سێنسەرەکانیان بە هایدرۆلیک نیوماتیک کاردەکات. دەرچوان شارەزایى تەواو پەیدا دەکەن لە دیزاین کردن و دامەزراندنى کارگەکانى بەرهەمهێنان وە کارپێکردنیان و سەرپەرشتى کارکردن دەکەن لەو کارگانەى بە سیستەمى پێشکەوتوو کاردەکەن.ە
ئەم بەشە بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى/تەكنەلۆجی دوو ساڵە لە پسپۆڕی تەكنەلۆجیای كارەبا دەبەخشێت بەو قوتابیانەى کە قۆناغى یەکەم و دووەم بەسەرکەوتوویى تەواو دەکەن وە ئەوانەى قۆناغى سێ و چوار تەواو دەکەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لە ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى ئۆتۆماتیکى پیشەسازى پێدەبەخشرێت.
یەکێکە لە بەشەکانى کۆلیژى تەکنەلۆجى هەولێر، سەرەتاى دروست بوونى ئەم بەشە لە ساڵى (1989) بوو بە ناوى بەشى کارەبا بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى دوو ساڵەى لە پسپۆریەکەى دەبەخشی و دواتر لە ساڵى خوێندنى (2021-2022) ناوى بەشەکە گۆراوە بۆ بەشى ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى ئۆتۆماتیکى پیشەسازى
:تاقیگەکانى ئەم بەشە پێک دێت لە
تاقیگەى ئەپڵیکەیشنى کۆمپیوتەر 1و2
تاقیگەى توانا ئەلیکتڕۆنیەکان
تاقیگەى ئامێرە کارەباییەکان و تۆڕەکارەباییەکان
تاقیگەى دامەزراندنە کارەباییەکان 1و2
تاقیگەى کۆنتڕۆڵى لۆجیکە پڕۆگرامکراوەکان
تاقیگەى چاکسازى ئامێرە کارەباییەکان
تاقیگەى سوڕە کارەباییەکان و پێوانەکان
تاقیگەى اوتۆکاد و تاقیگەی تر…
پەیام
پرۆگرامی تەکنەلۆژیای ئۆتۆماتیکی پیشەسازی دەرفەتت بۆ دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و زانیاری پێویست لە پیشەسازی بەرهەمهێناندا بۆ دانان، بەرنامەدانان، پاراستن، چاککردنەوە، و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئامێری تەکنەلۆژیای بەرز و کۆمپیوتەریی و ئەزموونێکی بەنرخ بەدەست دەهێنیت لە کارلێککردن لەگەڵ ئامێر و سیستەمەکان، وەک : ماتۆڕی کارەبایی و کۆنتڕۆڵەکانیان، سۆلینۆید و ڕێلەی، سیستەم و کۆنترۆڵەکانی هێزی شلە، پەمپ و ڤاڵڤ، کۆنترۆڵکەری لۆژیکی بەرنامەبۆداڕێژراو (PLC)، ڕۆبۆتی پیشەسازی، هەستەوەر و ئەکتوێتەر، و پێکهاتەکانی تر
دیدگا
ئامانجی ڕێڕەوی تەکنەلۆژیای پیشەسازی ئۆتۆماتیکی کۆلێژ خوێندکاران ئامادە دەکات بۆ دانان و ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشەکان و چاککردنەوەی جۆرەها ئامێری پیشەسازی کە لە ڕێکخستنەکانی بەرهەمهێناندا بەکاردەهێنرێن. خوێندکاران کارامەیی تەکنەلۆژیای بەرز بەدەست دەهێنن کە پەیوەندییان بە کارەبا و ئەلیکترۆنی و میکانیک و سیستەمی کۆمپیوتەرییەوە هەیە.
ئەنجومەنی بەش

Salar Ismael Ahmed
[/wptm_table_shortcode][wptm_table_shortcode wptm_table_random=”0.21692581290927548″ wptm_selected_table_id=”163″ wptm_table_title=”1st semester ATE”]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]
[/wptm_table_shortcode]

Head of Automation Industrial Technology Engineering
Salar Ismael Ahmed
Assistant Lecturer
Electronics and Communication Engineering
[email protected]








زانیاری دەربارەی بەش
- هەولێر، ڕێگای كەركوك، كۆلێژی تەكنەلۆجی هەولێر
- [email protected]
- http://www.epu.edu.iq