شاندێكی زانكۆی ته‌كنیكی باكور سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌كات

شاندێكی زانكۆی ته‌كنیكی باكور سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌كات

 

شاندێكی زانكۆی ته‌كنیكی باكور، به‌ سه‌رۆكایه‌تی د. موفق یحیى حمدون سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێریان كرد، له‌ لایه‌ن د.كاوه‌ شێروانی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ره‌كانی و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگری كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و چه‌ند سه‌رۆك به‌شێك پێشوازی لێكرا.

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌، پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێزانینی زانكۆی ته‌كنیكی باكور بوو، به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانكۆ واڵاكردنی هۆڵی خوێندن و تاقیگه‌كان بۆ مامۆستاو قوتابیانی ئاوارە له‌كاتی داگیركردنی موسل له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.

دكتۆر موفق پشتگیری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێری به‌ گه‌وره‌ وه‌سف كرد به‌تایبه‌تی شاره‌كه‌ به‌كاتێكی قورس و تاڵ تێپه‌ڕ ده‌بوو. ئه‌م پشتگیریه‌ بووه‌ هۆكاری نه‌وه‌ستانی پڕۆسه‌ی خوێندن کە له‌ مێژووی شاره‌كه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌. هەروەها هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان زیاتر بشكێنن و په‌ره‌ زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیه‌كان بده‌ن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. كاوه‌ سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد و خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی. پشتگیریه‌كانی زانكۆی به‌ بچوكترین ئه‌رك وه‌سف كرد به‌رامبه‌ر به‌ برایانمان له‌ موسل. دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا زانكۆی پۆلیته‌كنیکی هەولێریش به‌ هه‌مان شێوه‌ چاوی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌.

له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردوولا بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هونه‌ریان دا بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر واژوو كردنی یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ و خوێندنی باڵا و كونفرانس و ۆركشۆپ و هتد.

له‌ كۆتاییش هه‌ردوولا ئاڕمی زانكۆ و سوپاس و پێزانین و دیاری یادگاریان گۆڕیه‌وه‌.

Follow us & Share
error

Leave a Reply

Close Menu