Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر

کـۆبونەوەی ئەنجومـەنـی پەیمـانگـە ئەنجـام درا

ئەمڕۆ ٢٠.١.٢٠٢٥ ڕۆژی دووشەممە بەئادەبوونی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د. تیــران جمـیل پیـرۆ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طـارق ويسـي صـادق) و گشت ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوەی ئاسایی چوارەمی ئەنجوومەنی پەیمانگە ئەنجام درا.

یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

یاریدەدەری ڕاگر بەشەناوخۆیی کوڕانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ١٢/١/٢٠٢٥ سەرلەئێوارە یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگە د.طارق ويسی صادق بە یاوەری م. رەوەند سلێمان بەرپرسی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی و بەرپرسی هۆبەی بەشەناوخۆیی م. رێباز وە فەرمانبەرانی سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆیی. سەردانی بەشەناوخۆیی کوڕانی قوتابیانی پەیمانگە کرد بۆ ئاگادار بوون لە نزیکەوە لە ڕەوشی بەشەناوخۆیەکەو بەدواداچوونی کەموکوڕیەکان وە چاودێری هەموو ئامێرەکانی سەلامەتی تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان وەک ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ئاگرکوژێنەوە وە پێداویستییەکانی قوتابیان.

بەرز ڕاگرتنی ئالای کوردستان

بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی،پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق) مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ئەمڕۆ 17-12-2024 ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر

بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم

ئەمڕۆ ١٥.١٢.٢٠٢٤ بەێز ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ویسی صادق ) لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان و لێژنەی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان