Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران پانێڵێک لەسەر ماددەی هۆشبەر و مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوەچوو

لە ژێر چاودێری و  بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆلێژ هەڵسا بە سازدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی ( ماددەی هۆشبەر و مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا) ، بۆ هەریەکە لە د.سەڵاح ئەنوەر حەمەد، راوێژکار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێری و خۆیەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و محەمەد حەمید عەباس ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.

لە سەرەتای پانێڵەکەدا کە هەریەک لە پ.ی.د.نجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و م. پاکستان محەمەد ئەمین یوسف، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکە ئامادەی بوون، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە گوتەیەکدا وێڕای بەخێڕهێنانی میوانان، هاوکات باسی لە گرنگی ئەنجامدانی ئەو پانێڵەی کرد.

دواتر لەلایەن م.عەبدولباسط عەلی غەفور وەک بەڕێوەبەری پانێڵ، پرسیار لە پانێڵیستەکان کرا و ئەوانیش لای خۆیانەوە باسیان لە زیان و مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و لێکەوتەکانی کرد کە لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی هەڵکەوتەی جوگرافی دەڤەری سۆران.

جێی ئاماژەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک ناوەندێکی ئەکادیمی پلانی ئەوەی هەیە کە جگە لە بوازی پێگەیاندن کادر لە ناوەندە زانستییەکانی، هاوکات خزمەت بە کۆمەڵگاش بکات و بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی زنجیرە سیمینارێکی زانستییەوە کار بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابیان دەکات لە زیان و مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 23ی نۆڤەمبەری 2023، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان (K.I.I) کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. سەرباز نەجیب عوسمان جێگری سەرۆکی بۆرد و هاوبەڕێوەبەری جێبەجێکاری (K.I.I)، د. ئازاد نەجاڕ ئەندامی بۆرد و هاوبەڕێوبەڕی جێبەجێکاری (K.I.I) و شاندی یاوەریان.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. نەجیب تۆما بەتۆ یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پ.ی.د. ڕەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان،ئامادەیبوون، هەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردنی یەکتر لە بواری داهێنان و سوود وەرگرتن لە توانا و بەهرەی مامۆستا و قوتابییانی زانکۆ لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە گەشەسەندنی ئابووری کوردستان و بنیاتنانی بنەمایەکی پیشەسازی بە تایبەتی لە بواری وزە بە سوودوەگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکان.

لەم دانیشتنەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی داهێنان بۆ بەشێک لە مامۆستا و قوتابییانی زانکۆمان لە لایەن پسپۆڕان و شارەزا لە (K.I.I)، هەروەها ئاشناکردنیان بە دید و ئامانج و ستراتیژیەتی نیستیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان (K.I.I).

دواتر یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن واژوو کرا لە لایەن هەردوو لا کە ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:-

  • ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیرۆکەی نوێ لە بواری داهێنان.
  • هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پرۆژەکانی قوتابییان.
  • ئەنجامدانی کۆڕبەند و وۆرکشۆپ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابییان و مامۆستایان لە بواری داهێنان.
  • بەشداریکردن لە کۆنفراس و کۆڕبەند و وۆرکشۆپی هەر لایەک لە لایەن ستافی لایەنی دووەم.
  • سەردانی سەنتەر و تاقیگە و وەرشەی یەکتر لە لایەن ستافی هەردوولا.
  • سوودوەرگرتن لە بەشداریکردنی کۆنفراسە جیهانییەکان تایبەت لە بواری نوێگەری و داهێنان.
  • دابینکردنی فەندی جیهانی بۆ پڕۆژەکانی داهێنان و نوێگەری.

 

سڵاو لە گۆڤاری پۆلیتەکنیکەوە

ئاگادارتان دەکەینەوە کە گۆڤاری پۆلیتەکنیک سیستەمی باوی دیجیتاڵی ئێلسێڤیێر وەک سیستەمی بەڕێوەبردنی بڵاوکراوەکانى خۆی بەکاردەهێنێت. گۆڤارەکە وردە وردە توێژینەوەکان بڵاودەکاتەوە و تایبەتە بە پێشکەشکردنی شتوێژینەوەی ڕەسەن لە زانستی پاکتاو، زانستی کردارەکییەکان، تەکنەلۆژیا، و ئەندازیاری. وەک گۆڤارێکی زانستى ( کە هەڵسەنگاندنى ئەکادیمى بۆ توێژینەوەکان لەخۆدەگرێت) بەردەستە بە پێداچوونەوەی هاوتا (A Peer-Reviewed Open Access Journal)، گۆڤاری پۆلیتەکنیک لە ژێر مۆڵەتی کریەیتیڤ کۆمۆنس (CC BY-NC-ND 4.0) کاردەکات کە دەزگایەکە مافی چاپکردن و لەبەرگرتنەوەى بابەتەکان دەپارێزیت. ئەو گۆڤارە بێ قازانج و سەربەخۆیە. بە شێوازێکى راستەخۆ، نێودەوڵەتى، و بێ بەربەست دەقی تەواوی بابەتەکانی توێژینەوە راستەوخۆکان دابیندەکات بەبێ ئەوەی پێویست بە بەشداریکردن بکات.

بۆ زانینی نوێترین وردەکارییەکانی بڵاوکراوەکانمان، سەیری گۆڤاری پۆلیتەکنیکی – بەرگی ١٣، ژمارە ٢ بکە:

بۆ پێشکەشکردنی دەستنووسەکەت، تکایە سەردانی گۆڤاری پۆلیتەکنیک بکە لە:

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و نوێکارییەکانی پۆلیتەکنیک جۆرناڵ بن لە Linkedin:

چاوەڕوانی وەرگرتنی بەشدارییە پڕبەهاکانتانین.

دەستەى نوسەران

گۆڤاری پۆلیتەکنیک

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق دەکات

رۆژی سێ شەمە 22ی نۆڤەمبەری 2023، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی (British Council) ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانیا لە عێراق، کە پێکهاتبون لە بەڕێز عەممار تاریق بەرپرسی بەشی خوێندن و نوێنەری بەشی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی و بەرێز نەشوان هەر لە بەشی خوێندن.

لە دیدارێکدا کە د.رەنج سیروان بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا لەڕێگای ئەو ئەنجومەنەکەوە کە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زانکۆ بەریتانیەکان هەیە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێشنیارکرا کە (British Council) لە ڕێگای خۆیەوە پاڵپشتی دارایی پێشکەش بکات بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسی شێوازی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی کرا، داواکرا کە سەنتەری زمانی زانکۆمان بکرێتە سەنتەرێکی تاقیکردنەوەکانی IELTS.