Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی و پەیمانگای تەکنیکی لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە.

له‌ ڕێوڕەسمەکەدا کە ئازاد حەمەئەمین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، بەرپرسانی حزبی و سەرۆک بەش، مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان ئامادەی بوون، تیایدا چەند چالاکییەک ئەنجام درا.

دواتر پ.ی.د.سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی بەناوی هەردووبەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و پەیمانگای تەکنیکی کارگێری لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئەم یادەی بە گرنگ وەسف کرد.

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی زانکۆ هەمیشە بەپەرۆشە بۆ یادکردنەوەی بۆنە و یادە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

پاشان پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتارێکدا خۆشحاڵی خۆی و زانکۆی نیشاندا کە وەک زانکۆ یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەتایبەتی زیندوو کردنەوەی کولتوور و زمان و میراتی کوردی بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زانکۆ ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە یادکردنەوەی یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەبەر ئەوەی ئەم یادە بەشێکە لە ناساندنی ناسنامەی نەتەوەییمان.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژنامەگەری کوردی بەچەندین قۆناغی دژوار تێپەڕیوە بەڵام لە هەمووی گرنگتر دوای دروستبوونی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەگەری کوردی هەنگاوی زۆر باش چووە پێش بەهۆی گرنگی پێدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم بوارە، لەهەموو ئەوانەش گرنگتر کردنەوەی بەشی ڕاگەیاندن بوو لەم زانکۆیە، کە چەندین دەرچووی ئەم بەشە لە جومگەکانی حکوومەت و میدیاکانی کوردستان وەکو ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەبینرێن.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەو یادە کردەوە و ئومێدی خواست هەمیشە پێشەنگ بن لە یادکردنەوەی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وەک یەکێک لە دەرچووانی بەشی تەکنیکی میدیا له‌ وته‌یه‌كدا وێرای پیرۆزكردنی ئه‌م یاده‌ پر شكۆیه‌ له‌ ئه‌كادیمیست و كه‌ناله‌كان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان لە گێڕانەوەی ئەزموون کورتە باسێکی لەسەر سەردەمی بەشی تەکنیکی میدیای ئەوکات و ئێستا کرد کە جیاوازی زۆر لە ئامێر و تەکنییکەکان هەیە لەگەڵ سەردەمی ئێستا بەڵام لە ڕووی تیۆریەوە زۆر لە مامۆستاکانمان فێربووین ئەوان بۆ ئێمە وەک فێرگەیەک وابوون.

پارێزگاری هەولێر جه‌ختی كرده‌وه‌، رۆژنامه‌گه‌ری به‌رهه‌می ئازادیه‌ ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بەدرخانییه‌كان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، زیاتر ناساندنی مێژووی نەتەوەی كورد و خزمەتكردنی كولتوور و زمان و رۆشنبیری به‌گشتی په‌نایان برده‌ به‌ر ڕۆژنامەگەرییەوە، تاوه‌كو له‌وێوه‌ په‌یامی سیاسی خۆیان بگه‌ێنن و به‌رده‌وامی به‌ خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌ن .

پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه،‌ كه‌ ئێستا فه‌زایه‌كی ئازادی فراوان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری میدیای ته‌رخان كراوه‌ و پرۆسه‌ی به‌یاساییكردنی كاری میدیایی رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاوی ئه‌رێنی ده‌هاوێژێت.

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، پێشانگایەکی بەرهەمی فۆتۆ و کاری رۆژنامەگەری و کاری دەستی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان کرایەوە کە تیایدا چەند تابلۆیەک نمایش کران و چاپ و بڵاوکراوەکانی زانکۆمان لەوانە گۆڤاری پۆلیتەکنیک مەگەزین خرایە بەر دیدی ئامادەبووانەوە.

لە کۆتاییدا قەڵغانی رێزلێنانی زانکۆمان بەخشرایە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی خانەنشینی هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا و چەند رۆژنامەنووس و میدیاکارێکی دەرچووی بەشەکانی تەکنیکی میدیا کە لە ئێستادا لە دامەزراوە میدیاییەکانی کوردستان کار دەکەن.

 

  

 

 

 

شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە کۆنفرانسی نێودەولەتی (وزەی نوێ بووەوە) دەکات

شاندێکی زانکۆمان کە پێکهاتبوو لە پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و پ.ی.د.هێمن کاکەخان مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشدارییان لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (وزەی نوێ بووەوە) کرد لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی زانکۆی تەکنیکی باکوور و هاوکاری زانکۆی پوترای مالیزی کرد.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا، شاندی زانکۆمان سڵاو و رێزی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان گەیاندە پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وهیوایان خواست بڕیار و دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە سوود بە هەمووان بگەیەنێت.

 

نوێنەری زانکۆمان بەشداریی لە ٣٠هەمین دیداری زانکۆکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان دەکات

پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ.یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن بە نوێنەرایەتی زانکۆمان، بەشداریی لە ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کرد کە لە لایەن زانکۆی (لیبیا المفتوحە) لە وڵاتی لیبیا میوانداریی کرا.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی پ.د.فواز احمد الزغول بەرێوەبەری ئەنجوومەنی عەرەبی لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەرانی زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتییەکە دەستی بە کارەکانی کرد.

دوای خوێندنەوەی وتارەکان و پێشکەشکردنی بابەتەکانی دیدارەکە، پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی قەڵغانی زانکۆکان بەڕێوەچوو و تیایدا پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن قەڵغانی زانکۆمانی پێشکەش بە ژمارەیەک لە زانکۆکان کرد و لە بەرامبەریشدا قەڵغانی رێزڵێنان بەخشرایە زانکۆمان.

پاشان پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دەرفەتی مەشق و راهێنان لەنێوان زانکۆکانی بەشداربوو لە دیدارەکە بەڕێوەچوو و تیایدا زانکۆمان ژمارەیەک دەرفەتی مەشق و راهێنانی بۆ زانکۆکان رەخساند تاوەکو مەشق و راهێننان لە زانکۆمان ئەنجام بدەن و لە بەرامیشدا دەرفەتی مەشق و راهێنانی لە ژمارەیەک لە زانکۆکانی بەشداربوو لە دیدارەکە بۆ قوتابیانی زانکۆمان وەرگرت.

لە پەراوێزی کارەکانی ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆری دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان، تیایدا پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە شاندە بەشداربووەکانی دیدارەکە ئەنجامدا و لە میانیدا باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی دیکە کرا و لەمبارەیە رێکەوتنی بەرایی ئەنجامدرا بۆ هەنگاونان بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێتێگەیشتن لە داهاتوودا.

 

 

پێشبینییەکانی بەشداربووانی سیمپۆزیۆمی (دیدگای داهاتوو، دەرمانسازی بۆ ساڵی 2050) لە بۆکسێکی تایبەتدا هەڵگیران

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، سیمپۆزیۆمی (دیدگای داهاتوو، دەرمانسازی بۆ ساڵی 2050) رێکخست و دواتر بەشداربووان ئامادەبووان دیدگا و پێشبینی خۆیان بۆ ساڵی 2050 تۆمارکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبووانی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.دتیران جەمیل پیرۆ راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی، یاریدەدەری راگر، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، سەرجەم پێشبینی و دیدگاکان لەناو کەپسولێکی تایبەت داندران لەلایەن ئامادەبووانەوە کەپسولەکە لە شوێنێکی تایبەت لە گۆڕەپانی پەیمانگا هەڵگیرا  و لە ساڵی 2050 کەپسولەکە دەکرێتەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەوەی بەشداریی لەم چالاکییە دەکات و رایگەیاند کە بەداخەوە رۆژی سێشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا نەتوانرا لەدوای تەواوبوونی سیمپۆزیۆمی (دیدگای داهاتوو، دەرمانسازی بۆ ساڵی 2050) دیدگا و پێشبینییەکان لەناو ئەم بۆکسەدا هەڵبگیرێن، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە ئەم کارە ئەنجام دەدەین کە بۆ یەکەمجارە زانکۆ بیر لەوە دەکاتەوە لە داهاتوودا چۆن دەبێت..

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گوتیشی دەبینین تەکنۆلۆژیا بەتەواوی کۆنتڕۆلی جومگەکانی کردووە بە تایبەت ژیری دەستکرد، لە بواری تەندروستی و پزیشکی و دروستکردنی دەرمان لە تەواوی جیهان پێشکەوتنيکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە،بەڵام پێشبینییەکان چۆن دەبێت بۆ ساڵی 2050 بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە بۆچوون و پێشبینی خۆمان نووسینی، ئەمڕۆ ئێمەش لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتانیان بەیەکەوە پێشبینیمان بۆ ساڵی 2050 خستە نێو کەپسولێک کە ئەمەش لە دونیای ئەمڕۆدا بابەتێکی باوە، ئەمڕۆش ئێمە وەک یەکەم زانکۆ ئەو هەنگاوە دەنێین و بیرو بۆچوونی ئەو بەڕێزانەی کە بەشداربوون هەڵدەگرین و لە ساڵی  2050 دەکرێنەوە.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆر نەوەکانمان باس لەوە دەکەن کە لە رابردوودا ژیان چۆن بووە، بۆیە ئەم هەنگاوەش کە دوای ٢٥ ساڵی دیکە ئەم کەپسولە دەکرێتەوە ئەوکات دەردەکەوێت بیرمەندانی ئێستا چۆن بیریان کردووەتەوە، هەروەها ئەم هەنگاوە هەموولایەک هان دەدات کە بیر لە داهێنان بکەنەوە.

جەختی لەوەشکردەوە کە یەکێک لە ئامانج و کارە سەرەکییەکانی زانکۆ ئەوەیە کە هانی قوتابیان بدات کە زیاتر بیر بکەنەوە و چۆن داهێنان بکەن، پێمانوایە زانکۆ ناوەندی داهێنانە دەبێ قوتابیانی زانکۆ داهێنەر بن، بۆیە ئێمە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ پشتگیری ئەم بیرۆکەیەمان کرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە خاوەنی بیرۆکەکە و پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.