Monthly Archives: ئازار 2023

پەیامی ڕاگری کۆلێژ بە بۆنەی ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان.

ئافرەتانی کوردستان نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و بەهاکانی مرۆڤایەتین.
بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانە و بە ناوی خۆم و ئەنجۆمەنی کۆلێژەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی جیهان و کوردستان بە گشتی، خۆشک و خێزان و دایکی شەهیدان و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان بە تایبەتی دەکەم کە ڕۆلێکی بەرچاویان هەیە لە پێش خستی کوردستان.
جێگەی فەخرە بە درێژایی مێژوو لە کوردستان لە گشت بوارەکان دەیان و سەدان ئافرەتی شۆرشگێرو ئازاو و لێهاتوو و خاوەن بەهرەو شیان شان بە شانی پیاوان ڕۆلی بەرچاویان هەبووە، ئەمڕۆش لە ناوەندەکانی بریاردان ڕۆل و کاریگەری خۆیان هەیە، ئەم گەشەکردنە و بایەخدان بە پرسی ئافرەت لە کۆمەڵگەو ناوەندەکانی بریاردان دەگەرێتەوە بۆ کارنامە یەک لە دوا یەکەکانی حکومەتی هەرێم بە پرسی ئافرەتان،تەمەنا دەکەین ئەم یادە تەنیا رۆژیک نەبێ بۆ ئافرەتان بەڵکو هاندەری بەرنامەیەکی تۆکمەتر و ستراتێژییەتێکی گشتگیر بێت بۆ رێزگرتن لە ئافرەتان.

جارێکی تر ۸ی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆزبێت.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران
پاکستان محمدامین یوسف

بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جلی کوردی

ڕێکەوتی:٢٠٢٣⁄٣⁄٩
لە ژێر چاودێری بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر. بە ھاوکاری ھەردوو لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەیانیان و ئێواران لە ڕۆژی جلی کوردی ڤیستیڤاڵێکی زانستی و کەلەپوری و نەمام چاندن لە پەیمانگا ئەنجامدرا. لەلایەن بەڕێز ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی خۆشەویست ئامادەبوون، ھەروەھا کۆمەڵێک میوان ئامادەبوو لە کردنەوەی ئەم ڤیستیڤالە ھەر لەم ڤیستیڤاڵە کۆمەڵێک کاری دەستی و جل و بەرگی خشڵ و وێنەی سەرنج راکێش نمایش کران

چالاکی ٨ مارس

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر.لە ڕۆژی ٨ مارس ڕۆژی جیھانی تایبەت بە ئافرەتان بەشی ئافرەتان و لە دایکبوونی پەیمانگای تەکنیکی پزئشکی ھەولێر. سێ سیمینار لەلایەن سەرۆکی بەشی ئافرەتان و مامۆستایانی بەش لە ھۆڵی زانکۆ پێشکەش کرا. دواتر لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دیارییان پێشکەش کرا.

هەردوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوبەشی پێشبڕکێیەک لە بواری ئەندازیاری بۆ قوتابیانی شەش زانکۆی کوردستان رێکدەخەن

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 9ـی ئاداری 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیرهەرکی، سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ئەندزیار عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، سەرۆکی ئەی سی ئای کوردستان چاپتەر د. عومەر قەرەنی و راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر پ.د. ئەیاد زەکی، پێشبڕکێی (Pervious Concrete) بەڕێوەچوو کە بۆ قوتابیانی شەش زانکۆی حکومی کوردستان رێکخرابوو.

دوای وتەی بەخێرهاتن لەلایەن راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر پ.د ئەیاد سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: “پێشەکی دەمەوێت دەستخۆشی ئەندازیاری شارستانی بکەم لەگەڵ رێکخەرانی ئەم پێشبڕکێیە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بەڕێزان ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ قوتابیان وانەیەکی ترە یاخود بەجۆرێکی تر لە خوێندن دادەنرێت، ئێمە وەک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەردەم پشتگیری ئەوجۆرە چالاکییانەمان کردووە.

لەکاتی خۆی کە دکتۆرە رەفاهـ پێشنیاری بیرۆکەکەی کردزۆر پشتگیریم کرد، خۆشبەختانە لەمانگی ئاداردا کە مانگی هاندانی ئێمەی کوردستانییانە توانییان ئەم پێشبڕکێیە ئەنجام بدەن.

ئومێدەوارین ئەو ئاهەنگ و چالاکییانە بەردەوام بن، بۆیە ئەمڕۆ بە بۆنەی یادەکانی ئادار و ئەنجامدانی ئەم پێشبڕکێیە پیرۆزبایی لە قوتابیان دەکەین هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازم.

هەروەها سوپاسی سپۆنسەرانی ئەم چالاکییە دەکەین و بەخێرهاتنی ئەو 22 گرووپە دەکەین کە لە 6 زانکۆی جیاوازەوە ئەمڕۆ لەگەڵمان بەشدارن هیوای سەرکەوتن بۆ هەموویان دەخوازین، ئومێد دەکەین ئەم پێشبڕکێیە ببێتە هاندانێکی تر بۆ زیاتر فێربوون لە زانستەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن لە دواڕۆژدا بە ئاسانی هەلی کار بدۆزنەوە و لەو بوارەی خۆیاندا کار بکەن، دووبارە پیرۆزتان بێت و بەخێر بێن”.

پاشان دەستکرا بە بەرنامەی پێشبڕکێیەکە کە تیایدا ئاستی گرووپەکان لەیەک نزیک بوون، دوای کێبڕکێیەکی زۆر گرووپی قوتابیانی زانکۆی دهۆک و گرووپی قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنا.

لێژنەی دادوەرانی پێشبڕکێیەکە پێکهاتبوون لە: د. بەهمەن عومەر تەها و د. رەفاهـ رەشید عەبدولمەجید لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، هەروەها د. دڵشاد خدر بزێنی، د. سیروان خضر مەلا و مامۆستا پەیام ئیسماعیل عبدالرحمن لە زانکۆی سەڵاحەددین.

شیاوی باسە پێشبڕکێیەکە بە سپۆنسەری هەریەکە لە سەندیکای ئەندزیارانی کورستان، کۆمپانیای هێندستیل، کۆمپانیای فۆربریدج، کار گرووپ، کۆمپانیای سیکا، کۆمپانیای ئاڕ ئێم جی و کۆمپانیای بیڵد تێک رێکخرابوو.

لە کۆتاییدا بڕوانامە و خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سەرپەرشتیار و دادوەران و گرووپەکانی خاوەن پلەی یەکەم و دووەم.