زانکۆی پۆلیتکنیکی هەولێر و زانکۆی لۆدزی پۆڵەندی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی لۆدزی پۆلەندی بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 2ـی ئاداری 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی لۆزد کرد کە پێکهاتبوون لە راگری کۆلێژی ئابووری و کۆمەڵایەتی پرۆفیسۆر رافاڵ ماتێرا و یاریدەدەری راگر لە کۆلێژی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەرپرسی کاروباری قوتابیان لە زانکۆی ناوبراو پرۆفیسۆر تۆماس یرێزسک کرد، دوای بەخێرهاتن سەرۆکی زانکۆ ئەو سەردان و لێک تێگەیشتنانەی بەگرنگ زانی لە نێوان زانکۆکان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان زانکۆ و پەیمانگە ناوخۆیی و جیهانییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ.ی.د. نەجیب تۆما پتۆ، بەرپرسی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لەبەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پ.ی.د. عەبدوڵڵا عومەر یاسین و پ.د. ولاء مامۆستا لەکۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر ئامادەبوون، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژووکرا کە خۆی لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە ئەوانیش:

1_‌ وەرگرتنی کۆمەکی دارایی.
2_گەشتی زانستی لەڕێگای میوانداریکردنی ستافی قوتابیان و مامۆستایان.
3_بەشداریکردن لەکۆرسی هاوینە بەمەبەستی ئالوگۆرکردنی کولتوری.
4_ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش.

زانکۆی لۆدز زانکۆیەکی حکومییە و لەچوارچێوەی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ میواندارییان کرا بەئامانجی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتانی ئەوروپی ، هەروەها بڕیادرا کار بکرێت بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو کۆنفرانسێکی زانستی سازبکرێت لەنێوان هەردوولا.