زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوە بۆ کچان و کوڕان دەهێنێت

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 1ـی ئاداری 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان، کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هات کە بۆ قوتابیانی کوڕ کرابوویەوە.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە هات لەسەر ئاستی قوتابیانی کوڕان کە تیایدا تیپی تۆپی پێی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێری بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.

پاشان لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆوە خەڵات بەسەر پاڵەوان و باشترینەکانی خولەکەدا دابەشکرا.

لە لایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ کۆتایی بە خولی تۆپی پێی بچووککراوە هات کە بۆ قوتابیانی کچ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی کۆلێژ و پەیمانگەکان کرابوویەوە.

لە یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی بچووککراوەی سەر ئاستی قوتابیانی کچ تیپی هەڵبژاردەی یەکەم بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی دووەمی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.

پاشان خەڵات بەسەر پاڵەوان و باشترینەکانی خولەکەدا دابەشکرا.