زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی لە بارەی متمانە بەخشین رێکخست

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئاداری 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران، وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی :

(Institutional Effectiveness: the Concept of Accreditation in Kurdistan)

بۆ بەڕێز دکتۆر هونەر عیسا ئەندامی بۆردی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان رێکخست.

لە وۆرکشۆپەکەدا د. هونەر بە وردی باسی لە کاریگەری متمانە کرد لە بەڕێوەبردنی دام و دەزگاکاندا کە گرنگییەکی بەرچاوی هەیە، و بابەتی بەخشینی متمانە بە بەش و کۆلێژ و پەیمانگەکانی بە پێویستییەکی گرنگ و سەردەمییانە زانی، و هەروەها چونیەتی کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ئەو متمانەیەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.

پاشان دەرگای گفتۆگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پرسیار و پێشنیارەکانیان ئاراستە کرد و لە لایەن کۆڕگێڕەوە بە وردی و زانستییانە وەڵام درانەوە.