Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2022

سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌گەڵ سه‌رۆكی دەستەى متمانه ‌به‌خشین و دڵنیایی جۆری ئوردن بوو

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئامادەی پێشوازیی و کۆبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو لەگەڵ شاندێکی فراوانى وەزارەتى پەروەردەو خوێندنى باڵاى وڵاتى ئوردن.

ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2022/12/13) د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازى کرد لە شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنى باڵای وڵاتى ئوردن، کە پێکهاتبون لە د. ظافر الصرایرە سەرۆکى دەستەى متمانە بەخشین لە دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و دڵنیایى جۆرى و ژمارەیەک سەرۆک زانکۆ و ئەمیندار و ئەندامانى دیکەی ئەنجوومەنى خوێندنى باڵاى ئەو وڵاتە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بریکارى وەزارەت و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى گرنگ کرا لەوانە ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و قوتابیان و ئەزموونە هاوبەشەکان، هاوکاری و کارکردن بۆ چڕکردنەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارە جیا جیاکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئوردن بەتایبەتی باس لە ئەنجامدانی دیدار و کۆنفرانسی زانستی لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی یەرمووک لە ئوردن کرا.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێک بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر رێکدەخات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 11ـی دیسەمبەری 2022 زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی ئەندازیاری لە ژێر ناونیشانی (زانکۆ سێکتەرێکە بۆ هاوسەنگی تاکەکەسی و گۆڕان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر) رێکخست کە لە لایەن مامۆستا (ئاڤان حیدر فرحان) مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەددین پێشکەشکرا.

سیمنارەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول، راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری پ.د. ئەیاد زەکی، بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ د. سەرسام خلیل عمر، بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆ مامۆستا کەمال محمد عبدالله و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەمیانەی سیمنارەکەدا مامۆستا ئاڤان چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردنی قوتابیان لە کۆلێژ، ئاشنا بوون بە ژینگەی زانکۆ، چۆنیەتی مامەڵکردنی قوتابیان لەگەڵ مامۆستایان و هاوڕێیانیان، بەکارهێنانی تاقیگە و کەل وپەلی کۆلێژەکان لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە ژیانی قوتابی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و قوتابیان پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و وەڵامدرانەوە.

بڕیارە ئەم سیمنارە بەردەوامی هەبێت و لە گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆمان پێشکەش بکرێت تاکو زۆرترین قوتابی لێی سودمەند بن.

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی هەردوو کولێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 11ـی دیسەمبەری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ و هەردوو راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێر، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی هەردوو کۆلێژی ناوبراویان کرد.

سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی سەرجەم بەشە زانستییەکانی هەردوو کۆلێژەکەیان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم و هەروەها لە کێشە و گرفتەکانیان کۆڵییەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابییان خواست.

ورۆک شۆپی فەرمانبەر لەنێوان ئەرک ومافدا بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانیەتی عێڕاق ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار کراو

‎ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٢ وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە لە پەیمانگاکەمان کۆتایی هات بەسەرپەشتی دڵنیایی جۆری پەیمانگای تەکنیکی چۆمان.
‎ورۆک شۆپی فەرمانبەر لەنێوان ئەرک ومافدا بەگوێرەی یاسای ڕاژەی شارستانیەتی عێڕاق ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار کراو ڕۆژانی شەممە و یەکشەمە بۆماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لە هۆڵی بۆڵۆنای پەیمانگاکەمان ئەنجامدرا لەلایەن دوو مامۆستای پەیمانگا( ابراهیم محمد حاجی) و (ژوان حمدامین عبدڵڵە).
‎ ئەم وۆرک شۆپە دەرگای کردەوە بو گفتوگۆی چروو پر لەبارەی زۆرێک لەبابەتەکانی تایبەت بە ماف و ئەرکی فەرمانبەران بە تایەت لەڕووی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە و گواستنەوە و مافی مۆڵەتەکان و چەندین ئەرک کە فەرمانبەر لەسەر شانیەتی، سەرەڕای ئەوە تیشک خرایە سەر بونی چەندین کەلێن لەم یاسا و ڕێنماییانە و چۆنیەتی پەنابردنە بەر دادگای کارگێڕی لەلایەن فەرانبەران لەکاتی بونی کێشەی کارگێڕی .