سەرۆکی زانکۆ پەیمانگای تەکنیکی چۆمان بەسەردەکاتەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەردانی پەیمانگای تەکنیکی چۆمانی کرد و لەلایەن م.سەروەر جەمال، راگری پەیمانگا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگاوە پێشوازیی لێکرا.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پەیمانگای تەکنیکی چۆمان، لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كرد.

دواتر لە مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا به مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.