سەرۆکی زانکۆ سەردانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، سەردانی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆری کرد.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆ لەگەل ئەنجوومەنی پەیمانگا کۆبووەوە و لە میانیدا باس لە چۆنییەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و پێداویستییەکان و کارە کارگێڕییەکان کرا.

دواتر لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاس و پێزانین بەسەر مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ پێشکەش کرا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە گوتەیەکدا باسی لە گرنگی کردنەوەی پەیمانگای تەکنيکی مێڕگەسۆری کرد و لەمبارەیەوە دەستخۆشی لە راگر و ئەنجوومەنی پەیمانگا و مامۆستایان کرد، هاوکات تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ مامۆستایان و داوای لە مامۆستایان کرد کە پێویستە جیاواز لە پەیمانگاکانی دیکە بن هەردەم هەوڵ بدەن پەرە بە تواناکانیان بدەن و بۆ ئەمەش پتشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە بۆ ئەوەی پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕەچاوکردنی بارودوخی دەڤەرەکە و پێداویستی ناوچەکە بەشی زانستی تازە و جیاواز لەگەڵ پەیمانگاکانی تر بکرێنەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ سەردانی یانەی قوتابیانی کرد و لە کێشە و گیروگرفتیانی پرسی و هەروەها سەردانی یاریگاکانی پەیمانگای کرد و لەگەڵ قوتابیانیدا باسی لە دروستکردنی تیپی وەرزشی کرد کە بەشدار بن لە پێشبڕکێیەکانی زانکۆ.