شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی بۆ بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما بتو و بە ئەندامێتی ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە کاروچالاکیەکانی دووەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی تەکنیکی ناوەراست کە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوت بەڕێوەچوو لە رۆژی 29ـی ئەیلول تاکو 3ـی ئۆکتۆبەر بەردەوام بوو.

لە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا شاندی زانکۆ چەند دیدار و  چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا و تیایدا دەربارەی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لەبواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەری زانکۆکانی تەکنیکی لە عێراق کرد، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بە هاوبەشی کاری لەسەر بکەن.