ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لە زانکۆی کوالالامپور دەکەن

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەمەبەستی زیاتر بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەشێک لە قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان بەشدارییان کرد لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لە وڵاتی مالیزیا ـ لە زانکۆی کوالالامپور کە بۆ ماوەی پازدە رۆژ لە 1/9 تاکو 15/9/2022 بەردەوام بوو.

لە پرۆگرامەکەدا کە بوارەکانی زانستی و ئەکادیمی و کەلتوری و فەرهەنگی لەخۆگرتبوو (7) قوتابی زانکۆمان بەشداربوون و بە سەرکەوتوویی پرۆسەکەیان تێپەڕاند و چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا و ئاڵای کوردستانیان پێشکەش بە مۆزەخانەی نیشتمانی کوالالامپور کرد هەروەها پلاکێتی زانکۆ و ئاڵای کوردستانیان پێشکەش بە زانکۆی ناوبراو کرد و لە کۆتایی پرۆگرامەکەشدا لە لایەن زانکۆی کوالالامپورەوە بڕوانامەیان پێبەخشرا.

ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (دوای هەڵسەنگاندن و پرۆسەی هەڵبژاردن) ژمارەیەک قوتابی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان رەوانەی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی و ئاسیایی دەکات، هەروەها لە بەرامبەریشدا میوانداریی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆ ئەوروپی و عەرەبی و ئاسیاییەکان دەکات بە بەمەبەستی شارەزابوون و تێکەڵ بوون بە کەلتوری یەکتری.