زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر میوانداری ژمارەیەک قوتابی وڵاتانی عەرەبی دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە

لە چوار چێوەی کارەکانی بەرەوپێش بردن و بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ساڵانە بۆ زیاتر ئاشنابوون و شارەزا بوونی قوتابیانی زانکۆکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی خولی مەشقی هاوینەی قوتابیان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی هەردوو وڵاتی میرنشینی عوممان و فەڵەستین بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆمان لە کوردستانن.

دوای ئەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە 27ـەمین کۆڕبەندی  قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، لە ئێستادا 7 قوتابی کە پێنجیان هاوڵاتی فەڵەستین و دووەکەی دیکش هاوڵاتی میرنشینی عوممانن بۆ ماوەی 15 رۆژ لە 31ـی تەمموز تاکو 15ـی ئاب لە کوردستان دەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە، هەروەها بڕیارە لە کۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداری کردنیان پێ ببەخشرێت لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە.

بڕیارە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی زانکۆکەمان لە ماوەیەکی نزیکدا بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی وڵاتانی عەرەبی بکەن، ئەمەش لە پێناو شارەزابوون و تێکەڵ بوونی قوتابییان بە کەلتوری وڵاتان هەروەها سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە.