ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە سەردانی پۆڵەندا دەکەن

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەێوبەرایەتی پەیوەیندییە نێودەوڵەتییەکان و بەمەبەستی زیاتر بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەشێک لە قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی پۆلەندا ـ لە زانکۆی ڤۆرتسواڤ لە شاری ڤۆرتسواڤ بۆ ماوەی مانگێک لە 1/7 تاکو 31/7/2022 مەشقی هاوینەیان بەشێوەی (هایبێرد) واتە (سێ هەفتە بە ئۆنلاین و یەک هەفتە بە ئۆن-سایت) ئەنجامدا.

خۆشبەختانە قوتابییانی زانکۆمان بە سەرکەوتوویی پرۆسەکەیان تێپەڕاند و چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئیڤێنتێکی کلتووریدا ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە و پیشانی هەموو بەژداربووەکانیان دا ،باسی وڵاتی گەورەی کوردستان و دابەشبوونی بۆ چوار پارچە و کلتوور و مێژوو و نیشاندانی شوێنە گەشتیاریە نایابەکانی کوردستان و قوربانی دانی بەردەوامی نەتەوەی کوردیان لەبۆ ئامادەبووان کرد.
ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر (دوای هەڵسەنگاندن و پرۆسەی هەڵبژاردن) ژمارەیەک قوتابی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی دەکات، هەروەها لە بەرامبەریشدا میوانداریی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆ ئەوروپی و عەرەبییەکان دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە و تێکەڵ بوون بە کەلتوری یەکتری.