سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 26ـی حوزەیرانی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ. ی. د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی بە سەرۆکایەتی بەرێوەبەری پرۆژەکانی سپارک بەرێز فراس دیب کرد.

لە دیدارێکدا شاندی رێکخراوی سپارک پیرۆزباییان لە د. ئیدریس هەرکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکی زانکۆ و هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەکانی رێکخراوی سپارک کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکەکەمان ئەنجام دەدرێت. بەتایبەتی لە بواری راهێنانی پەنابەران و دەرچووانی زانکۆمان، کە مەبەست لێیان زیادکردنی کارامەیی دەرچووان و ئامادەکردنیانە بۆ بازاری کار. هەروەها باس لە گرنگی داڕشنی پلانی تۆکمە کرا بۆ بەڕێوەچوونی پرۆژەکانی داهاتوو.

جێگای ئاماژەیە لە کۆبونەوەکەدا هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار ئامادەبوون.