کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کۆتایی بە دوو خولی راهێنان دەهێنێت

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ـی نیسانی 2022 کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە کۆتایی هێنا بە خولی راهێنانی (ئـاژەڵ پارێزی و نەخۆشیە گواستراوەکان) وە خولی شیکاری (دژەزیندەگیەکان و ھەستیاری بەکتریاکان بەرامبەر ئەنتی بایۆتیک و مەترسیەکانی) کە لەلایەن هەردوو بەشی ڤیتێرنەری و بەشی شیکاری نەخۆشیەکان لە ماوەی رابردوودا بەرێوەچووبوو.

لە مەراسیمێکدا بەئـامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە د. عبدالخالق نادر، یاریدەدەری راگر م. محمد جمال، میوانان و بەرپرسانی دام و دەزگا حکومیەکانی سنووری شەقڵاوە بروانامە بەخشرایە بەشداربووانی هەردوو خولەکە.

خولەکان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بوون لە لایەن مامۆستایانی هەردوو بەشی ڤیتێرنەری و شیکاری نەخۆشییەکان بەرێوەچوون بە بەشداری 90 فەرمانبەری سنوری شەقڵاوە و مامۆستایانی پەروەردەی شەقڵاوە، کە 37 بەشداربوویان لە خولی ڕاھێنانی مەترسیەکانی بەکارھێنانی دژەزیندەگیەکان بوو، وە 53 بەشداربووش لە خولی ڕاھێنانی (دژەزیندەگیەکان و ھەستیاری بەکتریاکان بەرامبەر بایۆتیک و مەترسیەکانی) بوون کە پێکهاتبوون لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شەقڵاوە و بنکەی فێتێرنەری شەقڵاوە.

راگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە 26-4-2022