زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە دوو خولی تۆپی پێی بچووکراوە هێنا

رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 11ـی نیسانی 2021 لە یاریگای پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر بەرێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، کۆتایی بە دوو خول هێنا کە لەسەر ئاستی زانکۆ بۆ قوتابیان بە جیا و مامۆستایان و فەرمانبەران کرابووەوە.

بە ئامادەبوونی پ.ی.د. یوسف مصطفى رسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر د. بۆتان مجید ئاسنگەر، راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر د. برزۆ دزەیی یاریدەدەرانی راگرو ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەرێوبەرایەتی چالاکییەدەرەکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی بە هەردوو خولی قوتابیان و خولی مامۆستایان و فەرمانبەران هێنا.

یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی بچووککراوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە نێوان فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەرێوەچوو کە تیایدا فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر یاریەکەیان بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە.

هەروەها لە یاری کۆتایی خولی قوتابیانیش قوتابیانی هەردوو پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر یارییان کرد و لە ئەنجامدا قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە یارییەکەیان بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە.

دواتر لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگر و بەرێوبەرەکانی سەرۆکایەتی زانکۆوە خەڵاتەکان دابەشکران بەسەر ستافی ناوبژیوان و سەرپەرشتیارانی خولەکە و تیپ و یاریزانە یەکەم و دووەمەکان، هەروەها گۆڵکار و باشترین یاریزان و گۆڵچی خولەکە خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا.

xul qut fer (5)
xul qut fer (1)
xul qut fer (16)
xul qut fer (13)
xul qut fer (7)
xul qut fer (4)
xul qut fer (3)
xul qut fer (6)
xul qut fer (8)
xul qut fer (9)
xul qut fer (10)
xul qut fer (11)
xul qut fer (14)
xul qut fer (17)
xul qut fer (18)
xul qut fer (12)
xul qut fer (15)
xul qut fer (19)
xul qut fer (20)
xul qut fer (21)
xul qut fer (22)
xul qut fer (23)
xul qut fer (24)