رۆڵی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە تەشەنەکردنی گوتاری رکوکینە لە هەرێمی کوردستاندا

  • ئاسۆ قادر شیخ محمد
  • [email protected]
  • 0751 230 7020
  • میدیای نوێ لە تەشەنەکردنی گوتاری رکوکینە لە هەرێمی کوردستاندا (Autosaved)-a586841c
  • پوختەی توێژینەوە

    ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە (رۆڵی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تەشەنەکردنی گوتاری رکوکینە لە هەرێمی کوردستاندا) یە ، توێژینەوەیەکی وەسفییە و پشت بە رێبازی شیکاری ناوەڕۆک بەستراوە. داتاکانی تویژینەوەکە لە پەڕەی فەیسبووکی (6) ماڵپەڕی هەواڵی کە ئەمانەن (Politic Press، Diplomatic، Bwar Mmedia، Standar Kurd، Xor، مەلیکMalik) هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو نموونانە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، وێڕای ئەوەی پێگە و پەڕەی ناسراونین، بەڵام کاریگەرن، بە گوێرەی تێبینی کردنی توێژەر، کاریگەریەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پابەندی ئەتیک و یاسا و رێساکانی رۆژنامەوانی نین. بەڵکو درێژکراوەی گوتاری لایەنە سیاسیەکانن، هەرچەندە لە خۆ پێناسەکردن هیچ کام لەو نموونانە ئاماژەیان بۆ ئەوە نەکردووە کە سەر بە حیزبێکی سیاسین، یاخود لێیانەوە نزیکن، بەڵام بە تێبینی کردنی بابەتەکانیان دەردەکەوێت، کە سەر بە چ لایەنێکن و لایەنگیر چ لایەنێک دەکەن و دژایەتی چ لایەنێکیش دەکەن.

    نموونەکانی توێژینەوە لە ماوەی مانگێکدا وەرگیراون: لە 1.6.2022 تا   2022 1/7/، لە هەریەک لەو شەش پەڕەیەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە رێگای دروست کردنی هەفتەیەکی گریمانەیی، لە رێگای رێبازی شیکاری ناوەڕۆک داتاکان شیکاریان بۆ کراوە.، ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکی زانستیە بۆ زانین و تێگەیشتن، لە شێوازو ئاراستەو ڕادەی تەشەنەکردنی گوتاری رکوکینە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا. هەروەها کاردانەوەو ڕەنگدانەوەی ئەو جۆرە گوتارە لە سەر ئاستی کۆمەڵگە و لێکەوتەکانی لەلایەن وەرگرانەوە چۆنە و چەندە.

    لە گرنگترین ئەو دەرئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە، گوتاری رکوکینە بە شێوازی جیاواز و لە سەر ئاستی جودادا کەڵەکە بووە،  لە حالەت و دیاردە دەرچووە و خەریکە دەبێتە نەخۆشیەکی کۆمەڵایەتی، لێکەوتەکانی بوونەتە هۆکاری لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

  • Erbil Technical Administrative College
  • Media Department

Leave a Reply

Your email address will not be published.

You may use these <abbr title="HyperText Markup Language">HTML</abbr> tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>